ڕێکخراوی ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی (ته‌ئمین ئیجتماعی) له‌ سه‌رپێل نه‌خۆشخانه‌ چێ ده‌کات

به‌شی کرماشان- وه‌زیری هه‌ره‌وه‌زی، کار و ئاسووده‌ییی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕای­گه‌یاند: سه‌ره‌ڕای نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌تیی ئه‌و شاره‌، ڕێکخراوی دابینکاریی کۆمه‌ڵایه‌تیی له‌ سه‌رپێڵی زه‌هاو نه‌خۆشخانه‌یێک چێ ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس هه‌واڵنێری کوردپرێس، عه‌لی ڕه‌بیعی له‌ په‌راوێزی به‌ سه‌ر کردنه‌وه‌ی ناوچه‌ بوومه‌له‌رزه‌ لێکه‌وته‌کانی شارستانی سه‌رپێڵی زه‌هاو له‌ دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد بنکه‌یێکی ته‌وانبه‌خشی له‌ سه‌رپێڵ چێ ده‌که‌ن و وتیشی: چه‌ند ناوه‌ند و بنکه‌ش بۆ راگرتن و به‌خێو کردنی به‌رکه‌وتوانی بوومه‌له‌رزه‌ی شاره‌که داده‌مه‌زرێنین‌.

هه‌روه‌ها باسی له‌ ئاماده‌بوونی ئۆرژانسی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ناوچه‌که‌ کرد و ئاشکرای کرد: به‌شێک له‌ خزمه‌تگوزارییه‌کانی ئێمه‌ له‌ بواری ڕۆحی و ده‌روونین و تا گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخی خه‌ڵک بۆ جارێکی ئاسایی ناوچه‌که‌ چۆڵ ناکه‌ین.

وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی له‌ شارستانی جوانڕۆ ده‌رمانگایێک دروست ده‌که‌ن ده‌ریشی بڕی: له‌ شاری سه‌رپێل جیا له‌ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی حکوومی، دابینکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌خۆشخانه‌یێکی دیکه‌ له‌ شاره‌که‌دا چێ ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8735

Your Comment

You are replying to: .
captcha