به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولکه‌ریم حسێن زاده نوێنه‌ری شنۆ و نه‌غه‌ده له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی، جه‌لال مه‌حموود زاده نوێنه‌ری خه‌ڵکی مه‌هاباد و ڕه‌سووڵ خزری نوێنه‌ری خه‌ڵکی سه‌رده‌شت و پیرانشار به نووسراوه هۆشداریان دایه سه‌رکۆمار و داوایان کرد سنووره‌کانی ڕۆژئاوای وڵات بکرێنه‌وه.
له ده‌قی نووسراوه‌که‌دا هاتووه:
سه‌ره‌ڕای گه‌شه و بره‌وی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ده‌روازه سنوورییه‌کان له ساڵانی ڕابردوو له نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان و له شاره‌کانی سه‌رده‌شت و پیرانشار و هه‌نارده‌کردنی به‌رهه‌می کشتوکاڵ، پیشه‌سازی، کانگایی و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار بۆ سنوورنشینان، کۆڵبه‌ران و دانیشتوانی ناوچه‌که، ئێستا به بیانووی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان به‌داخه‌وه سنووره‌کان داخراون.
ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆته هۆکاری ئه‌وه‌ی ڕه‌وتی هه‌نارده‌کردنی کاڵا ڕاوه‌ستێت و بژێوی هه‌زاران که‌س بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه که خه‌ریکی هه‌نارده‌کردنی کاڵا و شتومه‌کی ئێرانی بوون. ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه وڵاتی تورکیا سه‌ره‌ڕای ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ته‌نانه‌ت یه‌ک ڕۆژیش سنووره هاوبه‌شه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته دانه‌خستووه. ئه‌و وڵاته نه‌بوونی به‌رهه‌مه ئێرانییه‌کان و به هه‌لقۆستنه‌وه له دۆخی ئێستا تێکڕای بازاڕی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه و کێشه‌یێکی زۆری له سنووره‌کان دروست کردووه که پێویسته کارگه‌لێک به خێرایی له‌و باره‌وه ئه‌نجام بدرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment