مەسعوود بارزانی و حكوومەت ناتوانن ریفراندۆم هەڵبوەشێننەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- موسەنا ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق رای گەیاند: "ریفراندۆم لە ڕووی یاساییەوە نە مەسعوود بارزانی دەتوانێت هەڵیبوەشێنێتەوە نە حكوومەتیش، بەڵكوو هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم تەنیا بە ریفراندۆمێكی دیكە دەكرێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موسەنا ئەمین ڕاشی گەیاند: دادگای فیدڕاڵی عێراق دەڵێت ئامانجی ریفراندۆم نادەستورییە، بێ گومان ئەو دادگایە دادگایێكی سیاسییە، بەپێی دەقەكانی دەستوور باس لە جیابوونەوە كراوە، دادگا خۆی لەوە دزیوەتەوە كە ئامانجی ریفراندۆم نا دەستوورییە، گومانی تێدا نییە ئەوەی كە كراوە سیاسیە.

25ی مانگی سێپتێمبێر ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و ناوچە جێ ناكۆكەكان بەڕێوە چوو، لەسەدا 92.73 بەشداربووان بە "بەڵێ" دەنگیان بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردسان دا، بەڵام دوای مانگێک حكوومەتی هەرێم ئەنجامەكەی سڕكرد.

20ی ئەم مانگە، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری دا ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان نا دەستورییە، بە پێی بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان نادەستورییە و دەبێـت سەرجەم ئەنجام و لێكەوتەكانی هەڵبوەشێنرێتەوە.

موسەنا ئەمین وتیشی: پێشتر دادگای فیدڕاڵی عێراق بە تەلەفۆنێكی مالیكی زۆرێک لە بڕیارەكانی پەراوێز خستووە، وەختێک ویستبێتی خۆی لە قەزیەیێک بدزێتەوە بە ساڵ جوابی نەداوەتەوە، بە پێچەوانەشەوە چوونكە بە سیاسی كار دەكات بە خێرایی لە ماوەی 24 كاتژمێر بڕیارێكی داوە.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8727

Your Comment

You are replying to: .
captcha