بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركیا، جه‌عفه‌ر ئیمینكى جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رای گه‌یاند: عێراق وڵاتێكی شكست خواردووی نادیموكراسییه، ئه‌گه‌ر سه‌یری عێراق بكه‌ین له هیچ روویێكه‌وه وه‌ک ده‌وڵه‌ت نه‌ماوه.
ناوبراو له كاتێكدا وتوویه‌تى "عێراق له هیچ روویێكه‌وه وه‌ک ده‌وڵه‌ت نه‌ماوه"، به‌ڵام ئاماژه‌ى به‌وه كردووه "هه‌رێمی كوردستان داوای دانووستان ده‌كات به ئامانجی گه‌ڕانه‌وه و جێبه‌جێ كردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق".
جه‌عفه‌ر ئیمینكى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو کە ئێمه هیچ كات داوای دانووستانمان نه‌كردووه بۆ جێبه‌جێ كردنی ماددهیێكی دیاری كراوی ده‌ستوور، به‌ڵكوو ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌ستوور له مادده‌ی یه‌كه‌مه‌وه تا كۆتا مادده جێبه‌جێ بكرێت، جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور به ته‌واوی، زامنی گێڕانه‌وه‌ی عێراقه بۆ سه‌ر ئاڕاستهیێكی دروست.
سەرچاوە: میللەت پرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment