ئه‌ردۆغان له پرێس کۆنفڕانسێکدا: ده‌بێت هه‌موو گرووپه تیرۆریستییه‌کان له سووریا ده‌ربکرێن
ئه‌ردۆغان له دیداری سێ قۆڵی له‌گه‌ڵ ڤیلادیمیر پووتن و حه‌سه‌ن ڕۆحانی که له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریا له سووچی ئه‌نجامی دا له پرێس کۆنفڕانسێکدا وتی: ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا ئێمه‌ی تێداین زۆر گرینگه به‌ڵام ئه‌م ڕاوێژانه به‌س نین. تێکڕای گرووپه تیرۆریستییه‌کان ده‌بێت له سووریا ده‌ربکرێن. بۆ گه‌یشتن به ده‌ره‌چه‌یێکی سیاسیی پایا و بڕواپێکراو که گه‌لی سووریاش قبووڵی بکات پێویسته تێكڕای چین و توێژه‌کانی سووریا به‌شداری ئه‌و ڕێگاچاره بن.
ھاوسه‌رۆکی HDP: ئه‌گه‌ر تورکیا له‌گه‌ڵ کورد ئاشت نه‌بێته‌وه، ناچاره باجی شه‌ڕ بدات
سه‌رپێل کهماڵبای هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ڕایگه‌یاند: "بۆ ئه‌وه‌ی کیانی کوردی له کوردستانی سووریا دروست نه‌بێت تورکیا ھه‌موو شت ده‌کات. ھه‌تا تورکیا کێشه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ کورد چاره‌سه‌ر نه‌کات ناتوانێت له‌گه‌ڵ کوردانی ناوخۆ ئاشت بێته‌وه و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ کوردستانی عێراق ئاشت نه‌بێته‌وه، ناچاره باجی سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه‌ی خۆی بدات."
کاتی ڕاده‌ست کردنی سیسته‌می مووشه‌کیی S-400 بۆ تورکیا دیاری کرا
نووره‌ددین جانیکلی وه‌زیری به‌رگریی تورکیا ڕایگه‌یاند: یه‌که‌م سیسته‌می مووشه‌کیی S-400 ساڵی 2019 ڕاده‌ستی تورکیا ده‌کرێت.
له میسر 29 که‌س به تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ تورکیا ده‌ستگیر کراون
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ڕێکخراوه هه‌واڵگرییه‌کانه‌وه وه‌ده‌ست هاتوون له وڵاتی میسر 29 که‌س به تۆمه‌تی سیخوڕی کردن بۆ تورکیا ده‌ستگیر کراون.
تورکیا پێشوازی له بڕیاری دادگه‌ی فیدڕاڵ سه‌باره‌ت به گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پێشوازی له بڕیاری دادگه‌ی فیدڕاڵ سه‌باره‌ت به گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات که ناده‌ستوورییه و له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراق یه‌ک ناگرێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment