تۆمه‌تی پێشێل کردنی ده‌ستوور ده‌خرێته‌ پاڵ بارزانی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ مه‌سعوود بارزانی له‌ ساڵی 2015ه‌وه‌ ڕێژه‌ی دارایییه‌کانی ڕانه‌گه‌یاندووه‌، ناوبراو به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌کات که‌ ده‌ستووری پێشێل کردووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن یاسری له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان داواکاریی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ بۆ ڕاگه‌یاندنی ڕێژه‌ی دارایییه‌کانیان قبووڵ ناکه‌ن داوای له‌ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێمی کوردستان کردووه‌ ڕێژه‌ی دارایییه‌کانی خۆی له‌ ساڵی 2015ه‌وه‌ ڕابگه‌یێنێت و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ ناوبراو بۆ ئه‌و داوایه‌ پێشێل کردنی ده‌ستووری عێراقه‌.

یاسری داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌کات یاسایێک دابڕێژن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌ چالاکی و کاروباری ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پاڵپشتی بکات.

هه‌روه‌هاش ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ له‌سه‌ر قبووڵ کردنی داواکانی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ له‌لایه‌ن تێکڕای به‌رپرسانه‌وه‌ و به‌ تایبه‌ت به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الرافدین"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8721

Your Comment

You are replying to: .
captcha