بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێزان شێخ دلێر لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕای گەیاند: خەڵکی کوردستان نایانەوێت پارتە سیاسییەکان مافی چارەی خۆنوسینی ئەوان دیاری بکەن و ڕەخنەی لە وتەکانی ئەم دواییانەی نێچیرڤان بارزانی گرت کە سەبارەت بە حوکمی دادگەی فیدراڵی عێراق لە بارەی نایاسایی بوونی دەرەنجامەکانی گشتپرسی ڕای خۆی دەربڕی بوو.
ناوبراو زیادی کرد: هیچ ڕێگاچارەیێک بۆ سەقامگیری و ئارامیی خەڵکی کوردستان نییە جگە لە هەڵوەشاندنەوەی دەرەنجامی گشتپرسی.
شێخ دلێر وتیشی: ئێستا کە دەرەنجامی گشتپرسی لە لایەن دادگەی فیدراڵی عێراقەوە بە تەواوێتی هەڵوەشێندراوەتەوە داوا لە حکوومەتی فیدراڵ و هەموو پارتە سیاسییەکان دەکەم بیر لە داهاتووی خەڵکی کوردستان بکەنەوە.
ناوبراو داوای لە حکوومەتی فیدراڵ کرد هەموو ئەو سزایانەی کە بە هۆی بەڕێوە بردنی گشتپرسی بە سەر هەرێمی کوردستاندا سەپاندوویەتی هەڵبوەشێنێتەوە.
سەرچاوە: هەواڵدەریی «بغداد الیوم»
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment