بڕیارەکانی پارتە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان زیانی خەڵکی لێکەوتۆتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: خەڵکی کوردستان لە بڕیارەکانی پارتە سیاسییەکان زیانی زۆریان بینیوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێزان شێخ دلێر لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕای گەیاند: خەڵکی کوردستان نایانەوێت پارتە سیاسییەکان مافی چارەی خۆنوسینی ئەوان دیاری بکەن و ڕەخنەی لە وتەکانی ئەم دواییانەی نێچیرڤان بارزانی گرت کە سەبارەت بە حوکمی دادگەی فیدراڵی عێراق لە بارەی نایاسایی بوونی دەرەنجامەکانی گشتپرسی ڕای خۆی دەربڕی بوو.

ناوبراو زیادی کرد: هیچ ڕێگاچارەیێک بۆ سەقامگیری و ئارامیی خەڵکی کوردستان نییە جگە لە هەڵوەشاندنەوەی دەرەنجامی گشتپرسی.

شێخ دلێر وتیشی: ئێستا کە دەرەنجامی گشتپرسی لە لایەن دادگەی فیدراڵی عێراقەوە بە تەواوێتی هەڵوەشێندراوەتەوە داوا لە حکوومەتی فیدراڵ و هەموو پارتە سیاسییەکان دەکەم بیر لە داهاتووی خەڵکی کوردستان بکەنەوە.

ناوبراو داوای لە حکوومەتی فیدراڵ کرد هەموو ئەو سزایانەی کە بە هۆی بەڕێوە بردنی گشتپرسی بە سەر هەرێمی کوردستاندا سەپاندوویەتی هەڵبوەشێنێتەوە.

سەرچاوە: هەواڵدەریی «بغداد الیوم»

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8716

Your Comment

You are replying to: .
captcha