به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاروانێکی دیکه‌ی یارمه‌تیی سه‌ربازیی ئه‌مریکا بۆ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل گه‌یشتۆته حه‌سه‌که له باکووری سووریا و ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیی توندی تورکیا ئه‌نجام بووه.
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان کورده‌کانی سووریا به لێهاتووترین و کاریگه‌رترین هێزی زه‌مینی بۆ شه‌ڕی دژ به تیرۆر ده‌زانێت و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه له باری چه‌ک و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییه‌وه ته‌یاریان ده‌کات.
تورکیا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی ده‌کرد پاش کۆتایی هاتنی ئۆپه‌راسیۆنی ڕه‌قه و ئازاد کردنی ئه‌و شاره به هاوکاریی یه‌په‌گه و هێزی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا ناردنی چه‌ک بۆ ئه‌و گرووپه ڕابگیرێت به‌ڵام ئێستا به‌رده‌وام بوونی یارمه‌تییه‌کان زیاتر له پێش تورکیای نیگه‌ران کردووه.
ڕۆژی ڕابردوو 65 لۆریی هه‌ڵگری چه‌ک، ته‌قه‌مه‌نی و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی گه‌یشته حه‌سه‌که و ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه ته‌نها 5 ڕۆژ پێشتر کاروانێک بریتی له 73 چه‌ک گه‌یشتووه ده‌ست یه‌په‌گه. تورکیا، یه‌په‌گه و پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیک (PYD) به باڵی سووریی په‌که‌که ده‌زانێت و یارمه‌تییه‌کانی ئه‌مریکا به هه‌ڕه‌شه وه‌سف ده‌کات دژ به ئاسایشی نیشتیمانیی ئه‌و وڵاته.
به‌رپرسانی تورکیا ئیدعا ده‌که‌ن چه‌کی نێردراوی ئه‌مریکییه‌کان بۆ کورده‌کانی سووریا له ئاکامدا ده‌گاته ده‌ست په‌که‌که و دژ به تورکیا به‌کار ده‌هێندرێت.
سه‌رچاوه: یه‌نی شه‌فه‌ق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment