به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه به ده‌فژه‌نیی دهفژهنه کوردستانییه‌کان و ناردنی فاتحه بۆ ڕۆحیانییهتی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سنووری ئێران و عێراق ده‌ستی پێ‌کرد.
بڕیاره کۆبوونه‌وه‌که له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا به‌ڕێوه بچێت. له ڕێوڕه‌سمی کرانه‌وه‌ی کۆبوونهوهکهشهدا ئایه‌توڵڵا هاشمی شاهروودی سکرتێری ئه‌نجومه‌نی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزام سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ لێدوانی پێشکه‌ش کرد.
هه‌روه‌هاش عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی سکرتێری گشتیی کۆمکاری جیهانیی ئه‌هلی به‌یت، ئایه‌توڵڵا هاشمی شاهروودی، ئایه‌توڵڵا جه‌نه‌تی، ئایه‌توڵڵا موقته‌دایی، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، عه‌لائه‌ددین برووجێردی سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و حه‌میدڕه‌زا موقه‌ده‌مفه‌ڕ به‌رپرسی فه‌رهه‌نگیی کۆمکاری جیهانیی ڕابوونی ئیسلامی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدارن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment