له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌ی کرماشان دوو شانۆ له‌ مه‌هاباد نومایش ده‌کرێن

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- داهاتی نومایش کردنی دوو شانۆ له‌ شاری مه‌هاباد بۆ بوومه‌له‌رزه‌ لێکه‌وتوانی پارێزگای کرماشان ته‌رخان ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شانۆی "سه‌رده‌می بێ تاوانی" له‌ کاره‌کانی گرووپی شانۆی ئه‌هوورای مه‌هاباد و له‌ نووسینی دوکتۆر قوتبه‌دین سادقی و ده‌رهێنانی ئومێد خاکپوور له‌ 29ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه‌ دیسان چووه‌ سه‌ر شانۆ.

هه‌روه‌ها شانۆی "خانم و ئاغه‌ی نێت" له‌ نووسین و ده‌رهێنانی سیروان خزرپوور له‌ ڕۆژانی 5 تا 15ی سه‌رماوه‌ز له‌ ئامفی تیئاتری ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی مه‌هاباد نومایش ده‌کرێت و داهاتی هه‌ر دوو شانۆ بۆ خه‌ساردیتوان و بوومه‌له‌رزه‌لێدراوانی ئه‌م دواییه‌ی پارێزگای کرماشان ته‌رخان ده‌کرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8695

Your Comment

You are replying to: .
captcha