گه‌نجێکی سه‌رده‌شتی به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه‌ لاقی خۆی له‌ده‌ست دا

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ گه‌نجێکی سه‌رده‌شتی له‌ گوندی کانی زه‌رد لاقی خۆی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێدریس محه‌مه‌دی گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 27 ساڵی سه‌رده‌شتی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ گوندی کانی زه‌ردی سه‌ر به‌ به‌شی ناوه‌ندیی شاری سه‌رده‌شت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه‌ لاقی خۆی له‌ده‌ست دا.

ئێدریس محه‌مه‌دی خه‌ڵکی گوندی بێوه‌رانه‌ و له‌ ته‌قینه‌وه‌ی مینێکی گوندی کانی زه‌رددا له‌ ناحیه‌ی قوله‌پاوه‌ لاقی په‌ڕی و ده‌ستبه‌جێ گوازرایه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام خومه‌ینی سه‌رده‌شت.

ئه‌وه‌ش دووهه‌م ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ شاری سه‌رده‌شته‌ که‌ ئه‌مساڵ ڕوو ده‌دات. هاوینی ئه‌مساڵیش پیاوێکی ته‌مه‌ن 45 ساڵ خه‌ڵکی گوندی قه‌ڵاڕه‌ش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه‌ لاقی خۆی له‌ده‌ست دا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8691

Your Comment

You are replying to: .
captcha