به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی کانتۆنی عه‌فرین له کوردستانی سووریا سه‌باره‌ت به هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا دژ به‌و کانتۆنه به‌یاننامه‌یێکی ده‌رکرد.
ده‌قی به‌یاننامه‌که به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه‌یه:
سوپای داگیرکه‌ری تورکیا ده‌ستی داوه‌ته جووڵه‌کردن به هێزی سه‌ربازی و ناردنی تانک و ڕێژه‌یێکی فراوانی سه‌رباز به‌ره‌و خاکی سووریا. هه‌ندێک وێنه‌ی ڕووماڵکراو له میدیاکاندا پیشان ده‌ده‌ن که به‌ره‌ی نوسره ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌کانی تورکیا له سنووری کانتۆنی عه‌فرین جێگیر ده‌که‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی له کانتۆنی عه‌فرین کردووه و ڕایگه‌یاندووه: "ده‌بێت یه‌گه‌په عه‌فرین به‌جێ بێڵێت." به‌ڵام شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه ڕۆڵه‌ی ئه‌م نیشتمانه‌ن و خه‌ریکی به‌رگری کردن له خاکی وڵاتی خۆیانن.
ئێمه وه‌کوو ئه‌نجومه‌نی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی کانتۆنی عه‌فرین داوا له هه‌موو جیهان ده‌که‌ین به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی ده‌ستدڕێژی و هه‌ڕه‌شه دژ به کانتۆنی عه‌فرین گوشار بخه‌نه سه‌ر تورکیا.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ به‌رپرسانی تورکیا چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌یان کردووه که سوپای تورکیا له ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوشێوه‌ی قه‌ڵغانی فوراتدا هێرش ده‌کاته سه‌ر کانتۆنی عه‌فرین.
سه‌رچاوه: فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment