کۆماری ئیسلامی، متمانەی پێداوین فلیمی تەوەکول سیاسەتی ئێران نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە تاران رایگەیاند بەرپرسە ئێرانیەکان رەتیدەکەنەوە بەرهەمهێنانی فیلمی تەوەکول لەبارەی هاوکاریەکانی ئێران بۆ پاراستنی هەولێر بڵاو کرایەوە سیاسەتی ئەوان بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەتاران، لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا لەبارەی فیلمە ئێرانیەکەوە رایگەیاند: لەو کەناڵانەی کەپەیوەندیمان هەیە دڵنیاییاندا ئەو فیلمە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی نییە و سیاسەتی ئەوان ڕێزگرتنە لەسەرکردەکانی کورد.

ناوبراو ئاشکراشی کرد بۆ ئەو مەبەسەتە داوایان لەسەرکونسوڵی خۆیان کردووە لە هەولێر بەزووترین کات کۆنفڕانسێکی هەواڵی ببەستێت، رەتی بکاتەوە ئەوە کاری کۆماری ئیسلامی ئێرانی بێت بەڵکوو کەسانێک یان کۆمپانیایێک ئەم کارەی کردووە بۆ بەرژەوەندی خۆی وە بەدوای ئەوەشدا دەگەڕێن کەکێ لەپشتی ئەم کارەدا بووبێت.

نازم دەباغ ئەوەشی روون کردووەتەوە وەکوو نوێنەری حکوومەت چەندین جار جەختیان لەسەر ئەوەکردۆتەوە کورد بەوەفایە، چاکە و پیاوەتی و کۆمەکەکانی هیچ کەسێکی لەبیرناچێت بەڵام ئەگەر بێتە سەرئەوەی هاوکارییەکان بەچاوی یەکدابدەینەوە، کوردیش کەمی نەکردووە.

ئەو نمونەی هاوکاری کردن ماڵی مەلا مستەفا بارزانی بۆ هاوکاری کردنی ئێران دەهێنێتەوە و دەڵێت "بارزانیەکان هەشت هەزار کەسیان ئەنفال کرا لەسەر ئەو کار و هاوکاریانەی کە لەکاتی خۆی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەناوچەی حاجی ئۆمەران هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد لەشەڕەکانی ئێران و عێراق".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 868

Your Comment

You are replying to: .
captcha