دۆخی هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌ جێناکۆکییه‌کان ناگه‌ڕێته‌وه ‌بۆ پێش ڕیفراندۆم

به‌شی جیهان- عه‌بدوڵڵا زه‌یدی ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت ده‌ره‌تان و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌ جێناکۆکییه‌کاندا بسه‌پێنێت به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دۆخی پێش له‌ 25ی سێپتێمبێری 2017 له‌ئارادا نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا زه‌یدی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی کورد- شیعه‌ له‌ هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی به‌ عه‌ره‌ب نیووزی وت: لێدوانی سه‌رکرده‌ کورده‌کان له‌باره‌ی ڕێزدانان بۆ حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵ له‌باره‌ی ناده‌ستووری بوونی ڕیفراندۆم به‌س نییه‌ هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێ پێبه‌ند بوونی خۆیان به‌و بابه‌ته‌ ڕابگه‌یێنن.

ناوبراو جه‌ختی کرد: ده‌وڵه‌تی ئیتیحادیی عێراق هه‌وڵ ده‌دات سه‌روه‌ریی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و ده‌ستوور به‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌ جێناکۆکییه‌کاندا بسه‌پێنێت هه‌ر بۆیه‌ش دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ بۆ پێش به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی واتا 25ی سێپتێمبێری 2017 ناگه‌ڕێته‌وه‌.

حه‌بیب ته‌رفی نوێنه‌ری باڵای هاوپه‌یمانیی شیعه‌کان جه‌ختیشی کرد: کورده‌کان چ قبووڵی بکه‌ن چ قبووڵی نه‌که‌ن ڕیفراندۆم کۆتاییی پێ هاتووه‌ و ده‌بێ خولێکی نوێ ده‌ست پێبکرێته‌وه‌. ئه‌وان ڕێگه‌چاره‌یێکیان نییه‌ جگه‌ له‌وه‌ی حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵ له‌باره‌ی ناده‌ستووری بوونی ڕیفراندۆم قبووڵ بکه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8675

Your Comment

You are replying to: .
captcha