هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسی به‌ستراوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی گشتپرسییێکی دیکه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌حموود عوسمان سیاسه‌توانی کورد حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵ سه‌باره‌ت به‌ ناده‌ستووری بوونی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان و زه‌رووره‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ی به‌ حوکمێک ده‌زانێت که‌ به‌ سوودی حکوومه‌تی فیدڕاڵه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود عوسمان له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردووه‌ داواکارانی دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق حوکمی دادگه‌که‌یان به‌ قازانجی خۆیان ده‌رکردووه‌ و له‌ ده‌ستووری عێراقیدا هیچ ماده‌یێک نابینرێت که‌ به‌ڕێوه‌ بردنی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان به‌ ناده‌ستووری بزانێت هه‌ر بۆیه‌ش کاتێک حوکمی دادگه‌ی ئیتیحادیی عێراق ده‌توانێت ده‌ستووری و ڕه‌وا پیشان بدرێت که‌ ماده‌یێک له‌ ده‌ستووردا باس له‌ زه‌رووره‌تی جیانه‌بوونه‌وه‌ و دابه‌ش نه‌بوونی عێراق بکات.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسی به‌ستراوه‌ به‌ به‌ڕێوه‌ بردنی گشتپرسییێکی دیکه‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ش له‌ ڕووی ده‌ستووره‌وه‌ جه‌ماوه‌ری کوردستانی مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ ته‌نها خۆیان ده‌نگه‌کانیان وه‌ربگرنه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش مومکین نابێت.

ئه‌و سیاسه‌توانه‌ کورده‌ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کردۆته‌وه‌ پاڵپشتییه‌کانی ئێران و تورکیا له‌ حکوومه‌تی فیدڕاڵ و بێده‌نگیی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌غدا پاش به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی هه‌ندێک داپه‌ڕی دژ به‌ هه‌رێمی کوردستان بگرێته‌به‌ر.

ناوبراو زیادی کردووه‌: حوکمی دادگه‌ی ئیتیحادیی عێراق له جێی ئه‌وه‌ی به‌غدا- هه‌ولێر لێک نزیک بکاته‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زیاتر لێک دووریان ده‌خاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8671

Your Comment

You are replying to: .
captcha