کوردپرێس:
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، په‌یامێكی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویته‌ر بڵاو كرده‌وه و تێیدا ده‌ڵێت: "به ڕوونی ڕامگه‌یاندووه كە ئێمه نامانەوێت ویستمان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنین و بەڵكوو ئێمه له‌پێناو خزمه‌ت­كردنی خه‌ڵک لێره‌ین، بۆیە ده‌مانه‌وێت كورستانێكی به‌هێز بنیاتبنێین، به‌دڵنیایییه‌وه ئێمه بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه زیاتر به ڕووی جیهاندا بكرێینه‌وه.
لە بەشێكی دیكە پەیامەكەیدا جەخت دەكاتەوە كە سه‌رچاوه‌ی ئابووریمان فراوانتر بكه‌ین و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاسایی بكه‌ینه‌وه و بێگومان ده‌بێ چاكسازیی زیاتر بكه‌ین بۆ ئەم مەبەستەش پڕۆسه‌ی چاكسازیمان ده‌ست پێكردووه.
سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كردووە كە ده‌بێ خه‌ڵك متمانه و بڕوای به حكوومه‌ته‌كه‌ی هه‌بێت، چوونكە پێویسته خه‌ڵك هه‌ست بكات نوێنه‌ره‌كانیان له حكوومه‌ت رێزیان ده‌گرن و ده‌بێ خه‌ڵك هه‌ست بكات ئه‌و حكوومه‌ته‌ی هه‌یه ده‌یانپارێزێت و خزمه‌تیان ده‌كات.
رۆژی 3ـی ئابی 2014 چەکدارانی داعش هێرشیانکردەسەر شنگال و زیاتر لە شەش هەزار کوردی ئێزدی رفێندران، دواتر لە تشرینی دووەمی 2015 و بە بەشداریی زیاتر لە حەوت هەزار و 500 پێشمەرگە شنگال کۆنترۆڵ کرایەوە.
Your Comment