به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، 150 نوێنه‌ری گرووپه ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی سووریا بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی سووریا دیاری کران به‌ڵام له نێوان کورده‌کانی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکووری سووریا که‌سێک هه‌ڵنه‌بژێردراوه و به‌رنامه‌ی کوردی سووریا بۆ جێگیرکردنی سیسته‌می فیدڕاڵی له ده‌ستووری سووریا دوور له چاوه‌ڕوانییه.
ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکووری سووریا که له‌لایه‌ن کورده‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت ئه‌م ڕۆژانه ناچار بووه که به‌پێی ڕێککه‌وتنی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له نزیکه‌ی سنووره‌کانی تورکیا له ناوچه سنوورییه‌کانی سووریا به قووڵاییی 5 بۆ 14 کیلۆمه‌تر بکێشێته‌وه. هاوکات هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیاش بۆ کردنه‌ئامانجی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا درێژه‌ی هه‌یه.
گۆڤاری نه‌شناڵ ئینترست ڕاپۆرتێکی کورتی له‌باره‌ی دواپێشهاته‌کانی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا نووسیوه و ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که ئه‌مریکا نیوه‌ی هێزه‌کانی له سووریا کشاوه‌ته‌وه و کوردی سووریاش بانگهێشتی کۆبوونه‌وه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا نه‌کراوه هه‌ر بۆیه پێی وایه که کوردی سووریا له هه‌موو لایێکه‌وه په‌راوێز خراوه.
گۆڤاره‌که تیشکی خستۆته سه‌ر په‌یوه‌ندیی پێشووی نێوان کوردی سووریا له‌گه‌ڵ وڵاتی ڕووسیا و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا و سه‌باره‌ت به دانوستانی یه‌ک ساڵی ڕابردووی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی نووسیویه‌تی: له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ڕقی له کورده‌کان هه‌ڵگرتووه چوونکه میدیاکان و ژماره‌یێک له به‌رپرسانی سووریا باس له خراپییه‌کانی کورد ده‌که‌ن و ئه‌وان سه‌ر به وڵاتانی بیانی ده‌زانن. له‌م ڕۆژانه‌دا کوردی سووریا به هه‌وڵ بۆ دابه‌شکردنی وڵات تۆمه‌تبار کراوه.
نه‌شناڵ ئینترست ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ڕووسیا پێش له هه‌موو وڵاتان به‌رگری له مافی کوردی سووریا کرد و ڕێگه‌ی دا نووسینگه‌ی سیاسیی کوردی سووریا له مۆسکۆ بکرێته‌وه هه‌ر بۆیه گۆڤاره‌که ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژانه‌ی مۆسکۆ له کوردی سووریا به ته‌واوه‌تی جیاواز له ڕابردوو وه‌سف ده‌کات و گوایه ڕووسیا سه‌رجه‌م کورده‌کانی سووریای له‌بیر بردۆته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment