کوردپرێس:
کوردی عێراق که هه‌میشه ئاره‌زووی کۆنتڕۆڵکردنی به‌ته‌واوه‌تی که‌رکووک و لکاندنی به هه‌رێمی کوردستانی هه‌یه ساڵی 2014 و پاش هه‌ڵاتنی هێزه‌کانی سوپای عێراق به‌بۆنه‌ی هێرشی داعش کۆنتڕۆڵی که‌رکووکیان گرته‌ده‌ست و ئه‌و شاره تا ئه‌کته‌وبری 2017 که هێزه‌کانی عێراق توانییان ئه‌و شاره کۆنتڕۆڵ بکه‌ن له‌لایه‌ن حکوومه‌تی خۆجێیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه کۆنتڕۆڵ ده‌کرا.
گۆڤاری TNH که پێشتر به ناوی IRIN News و سه‌ر به ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بوو و دۆخی ناوچه جێناکۆکه‌کانی جیهانی لێکده‌دایه‌وه له‌مدواییه‌دا ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر دۆخی که‌رکووک نووسیوه. گۆڤاره‌که که‌رکووکی به ناوچه‌یێکی نهوتخێز به پێکهاته‌یێکی فره‌ڕه‌نگی ئیتنیکی و ئایینییه‌وه وه‌سف کردووه که کوردیش هێشتا مکووڕه له‌سه‌ر کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌و شاره.
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ناسراو به هێزی 70 که له ئێستادا وه‌ک جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه دیمانه‌یێکی له‌گه‌ڵ گۆڤاری TNH ئه‌نجام دا و ته‌ئکیدی له‌سه‌ر لکاندنی دووباره‌ی که‌رکووک به هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه.
ناوبراو به گۆڤاره‌که‌ی گوت: "ئێمه هه‌رگیز کوردستان به‌بێ لکاندنی که‌رکووک قبووڵ ناکه‌ین، ئێمه له ڕابردوودا خه‌باتێکی زۆرمان بۆ که‌رکووک کردووه و ده‌ستبه‌رداری نابین."
گۆڤاری TNH له زاری ژماره‌یێکی دیکه له به‌رپرسان و فه‌رمانده‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه ڕاپۆرتی دا که کورده‌کان ئیدعا ده‌که‌ن که که‌رکووک به‌شێک له خاکی کوردستانی عێراقه و ئه‌وان هێشتا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که جارێکی‌تر ئه‌و شاره به هه‌رێمی کوردستانه‌وه بلکێنن.
به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق که له ئه‌کته‌وبری 2017وه کۆنتڕۆڵی که‌رکووکی وه‌ده‌ست گرتووه لکاندنی دووباره‌ی که‌رکووک به هه‌رێمی کوردستان به خه‌ونێک بۆ کورد ده‌زانێت. ژێنڕاڵ سه‌عد حه‌ربیه فه‌رمانده‌یێکی باڵای سوپای عێراق له که‌رکووک به‌و گۆڤاره‌ی وتووه: گه‌ڕانه‌وه‌ی کورد بۆ که‌رکووک و کۆنتڕۆڵکردنی دووباره‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌و شاره ڕۆئیایه و هه‌رگیز نایێته‌دی.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گۆڤاری TNHدا که‌رکووکی به شارێکی داگیرکراو وه‌سف کردووه و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که داعش پاش کشانه‌وه‌ی هێزه کوردییه‌کان هێرشه‌کانی خۆی زیاتر کردووه هاتۆته ده‌نگ و جووڵه‌ی هێزه‌کانی عێراقی به هۆکاری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی هێرشه‌کانی داعش ده‌زانێت.
جه‌نه‌ڕاڵ حه‌ربیه که فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی که‌رکووکه ده‌ڵێت: کورده‌کان که کۆنتڕۆڵی چوار پارێزگای عێراقیان به‌ده‌سته‌وه‌یه دوژمن نیین ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه عێراقین و ڕه‌فتارێکی یه‌کسانیان له‌گه‌ڵ هه‌موو پێکهاته‌کانی که‌رکووک له‌وان کورد هه‌یه. ناوبراو ته‌ئکیدی کرده‌وه که یه‌ک له ئه‌وله‌وییه‌ته‌کان باشتربوونی په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمی کوردستانی عێراقه.
کورد، تورکمان و عه‌ره‌ب که دانیشتوانی سه‌ره‌کیی که‌رکووکن هه‌ڵوێستێکی جیاوازیان له‌باره‌ی گۆڕانکارییه‌کانی که‌رکووک پاش کشانه‌وه‌ی کورد هه‌یه. له حاڵێکدا که ژماره‌یێک سیاسه‌توان و هاووڵاتیی کورد دژ به کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له‌سه‌ر که‌رکووکن، یه‌ک له‌و کوردانه‌ی که باوکی ئه‌ندامێکی باڵای پۆلیسی که‌رکووکه به گۆڤاری TNHی وتووه: دۆخی کورده‌کانی که‌رکووک به دوای زاڵبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و شاره نه‌گۆڕاوه و گوزه‌رانی ژیان ئاساییه. هه‌لومه‌رجی ناوبراو نه‌گۆڕاوه و هه‌مان دۆخی کاتی کۆنتڕۆڵی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر شاری که‌رکووکی هه‌یه به‌ڵام پێخۆشه که هه‌رێمی کوردستان کۆنتڕۆڵی که‌رکووک بگرێته‌ده‌ست و له دۆخی ئێستاشدا ناڕازی نییه.
ژماره‌یێک له تورکمانه‌کانیش له‌باره‌ی هه‌لومه‌رجی خۆیان پاش ده‌رهێنانی که‌رکووک له ژێر ده‌سه‌ڵاتی کورد به گۆڤاری TNHیان وتووه که ئه‌وان پاش کشانه‌وه‌ی کورد هه‌لومه‌رجێکی باشتریان هه‌یه و له ئێستادا له په‌راوێز نه‌خراون. به‌رپرسێکی تورکمانی ئه‌و شاره ده‌ڵێت که هیچ کێشه‌یێکیان له‌گه‌ڵ کورد نییه به‌ڵام کورد نابێت ئاسایشی که‌رکووکی به‌ده‌سته‌وه بێت چونکه به وته‌ی ناوبراو هێزی پێشمه‌رگه له کاتێکدا که کۆنتڕۆڵی که‌رکووکی به‌ده‌سته‌وه بووه کورده‌کانی سه‌رتر له هه‌موو پێکهاتهکانیتری ئه‌و شاره داده‌نا.
له حاڵێکدا که عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانی که‌رکووک باس له باشتربوونه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و شاره پاش کۆنتڕۆڵکردنی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه ده‌که‌ن به‌ڵام دانیشتوانی شاره‌کانی ده‌وروبه‌ری که‌رکووک ڕایده‌گه‌یێنن که ته‌نها ئاوڕدانهوهیێکی تایبه‌ت له که‌رکووک ده‌درێت و شاره‌کانی ده‌وروبه‌ری که‌مترین ئیمکانات و به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی ده‌وڵه‌تیان به‌ر ده‌که‌وێت.
گۆڤاری TNH که ساڵی 1995 و له‌لایه‌ن ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه دامه‌زراوه و ساڵی ڕابردوو بوویه میدیایێکی سه‌ربه‌خۆ دۆخی ئێستای که‌رکووک به شڵه‌ژاو و نائه‌من وه‌سف ده‌کات و ده‌نووسێت: به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌بوونی ناکۆکیی ئیتنیکی و ڕه‌گه‌زی و هه‌وڵی لایه‌نه‌کان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌و شاره نهوتخێزه چاوه‌ڕوان ناکرێت به‌م نزیکانه که‌رکووک له ناوچه‌یێکی جێناکۆک بکرێته ناوچه‌یێکی سه‌قامگیر.
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: به‌شی کوردیی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment