سیاسەتوانی بەناوبانگی عێراقی: کورد هیچ بژاردەیێکی باشتری لە بەغدا نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سیاسەتمەداری ناسراوی کورد دەڵێت لە قۆناغی داهاتوودا کورد هیچ بژاردەیێکی دیكه‌ی نییە جگە لە بەهێزکردنی پەیوەندیەیکانیان لەگەڵ بەغدا، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە دەستخەڕۆ کران.

کوردپرێس: مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری ناسراوی کورد لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی بەغداد ئەلیەوم رایگه‌یاندووه‌: "لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی ساڵی 2017 دا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لەسەروو هەموویانەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کوردیان دەستخەڕۆ کرد ، بەجۆرێک هەموویان رەتیان کردەوە و لەپێناو شکستپێهێنانی هەماهەنگیان لەگەڵ یەکتر کرد، چ چی دەوڵەتە گەورەکان یان دەوڵەتە هەرێمییەکان".

لەبەشێکی تری قسەکانیدا مەحموود عوسمان وتوویەتی: "کورد وەک نەتەوە مافی خۆیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن"، هەروەک وتوویەتی، " بەردەوام وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گەلان دەستخەڕۆ دەکات، هەر گەلێک پشت بە ئەمەریکا ببەستێت دەیدۆڕێنێت، چوونکە ئەو وڵاتە تەنیا بەدوای بەرژەوەندییەکانی خۆیدا دەگەڕێت، بەتایبەتی لەسەردەمی ئەو سەرۆکەی ئێستا واتا دۆناڵد ترامپ کە تەنیا بەدوای پارەدا دەگەڕێت".

مەحموود عوسمان هانی حزبە کوردییەکان دەدات پەیوەندییێکی زۆر باش لەگەڵ بەغدا درووست بکەن و هەوڵ بدەن هەموو کێشە هەڵواسراوەکانی لەگەڵدا چارەسەر بکەن و زیاتر تەرکیزیان لەسەر بەغدا بێت، بەتایبەت کە ئێستا ناوەند وەڵامی داواکارییەکانی کورد دەداتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86641

Your Comment

You are replying to: .
captcha