گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردستانی سووریا قبووڵ ناکەین

بەشی سووریا- ئەندامی نووسینگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی هاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردی سووری ڕایگەیاند: پەنابەران دەبێت بۆ ناوچەکانی خۆیان بگەڕێندرێنەوە نەو ئەو ناوچانەی باسی لێوە دەکرێت.

ئیبراهیم برۆ ئەندامی نووسینگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا کە بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی کوردەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکانە بە کوردپرێسی وت: کۆبوونەوەی زۆرمان لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی دیکە ئەنجام داوە و جێمز جێفری بەرپرسی ئەمەریکی دۆسیەی سووریا یەک لەو بەرپرسانە بووە.

ناوبراو درێژەی دا هەر لەم چوارچێوەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانی و فەڕەنسی و بەریتانی کۆ بووینەتەوە و لەبارەی دەستووری داهاتووی سووریا و دەوری کورد لەو دەستوورەدا گفتوگۆمان کردووە.

ئیبراهیم برۆ ئاشکراشی کرد: کاتێک نەتەوە یەکگرتووەکان دەستوەردان لە دانیانی دەستووری سووریا دەکات چیدی شەرعیەت تەنها بە حکوومەتی ناوەندی و گرووپەکانی سەربە دەوڵەت نادرێت بەڵکوو هەموو لایەنەکان لەبەرچاو دەگیردرێن.

ئەم سیاسەتوانە کە دژی حزبی یەکێتی دیموکراتیک واتا پارتی دەسەڵاتداری باکووری سووریایە لەبارەی دەوری ئەو حزبە لە باکووری سووریا دەڵێت: ئێمە وەکوو ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد، بیر و بڕوای خۆمان لە چوارچێوەی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ڕادەگەیێنین.

ناوبراو لەبارەی ناوچەی ئارامی باکووری سووریا وتی: دانووستانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا لەبارەی پێکهێنانی ناوچەی ئارام پرسێکی باشە. ئێمەیش دەتوانین ببینە بەشێک لەم چارەسەرە تاکوو جارێکی دیکە شەڕ لەناوچەکەدا سەرهەڵنەدات.

ئەندامی نووسینگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا دەڵێت ئێمەش داتوانین دەستمان لە ئیدارەدانی ئەم ناوچەیەدا هەبێت تا کەس بیر لە هێرش کردن بۆ سەر ناوچەکەمان نەکاتەوە.

ناوبراو دەیشڵێت: ئەو پەنابەرانەی لە تورکیان دەبێت بۆ ناوچەکانی خۆیان بگەڕێنەوە، نە باکووری سووریا.

ئیبراهیم برۆ زیادی کرد: ئێمە نامانەوێت دیمۆگرافیای ناوچەکە تێکبچێت، دەمانەوێت خەڵک بگەڕێنەوە سەر خانوو و ماڵ و حاڵی خۆیان و کەرامەتی ڕابردوویان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86640

Your Comment

You are replying to: .
captcha