داوا ده‌کرێت پارێزگاری کەرکووک لە کارەکەی دوور بخرێته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرانی كەركووک لە ئەنجومەونی نوێنەرانی عێراق، چەندین پێشێلكاریی نایاسایی ئاشكرا دەكەن كە لەلایەن پارێزگاری كەركووک ئەنجام دراوە، بەو هۆیەشەوە داوای دوورخستنەوەی لە پۆستەكەی دەكەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێبوار تەها، پەرلەمانتاری یەكێتی و نوێنەری كەركووک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رای گەیاند: راكان سەعید، لە ماوەی چەند حەفتەی رابردوودا كە پۆستی پارێزگاری كەركووكی بە وەكالەت وەرگرتووە، چەندین پێشێلكاریی نایاسایی ئەنجام داوە و كارەكانی خۆی بە سیاسی كردووە.

رێبوار تەها وتیشی: نوێنەرانی كەركووک لە ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، یاداشتێكمان بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق بەرز كردۆتەوە و تێیدا داوامان كردووە پارێزگاری لە كارەكەی دوور بخرێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی، ئاماژەی بە چەند كارێكی نایاسایی راكان سەعید كرد، وەک رووخاندنی ماڵی هاوڵاتییان بەبێ فەرمانی دادوەر و گواستنەوەی چەندین فەرمانبەر لە فەرمانگەكانی كەركووک بەبێ هیچ هۆیێک، وتیشی: لە بەر ئەوەی پارێزگاری كەركووک كارەكانی خۆی بە سیاسی كردووە، پێویستە لە پۆستەكەی لابدرێت.

رێبورا تەها باسی لەوەش كرد، داوایان لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە، یاداشتەكەیان بخرێتە كارنامەی دانیشتنی داهاتوو، بۆ ئەوەی دەنگ لە سەر لابردنی پارێزگاری كەركووک لە پۆستەكەی بدرێت.

سەرچاوە: SNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8664

Your Comment

You are replying to: .
captcha