وه‌زیری ناوخۆ و شاندێكی هاوپه‌یمانان ڕه‌وشی ناوچه‌ کوردستانییه‌کانیان تاوتوێ کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا کۆ بوونه‌وه‌ و ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر چاره‌کردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوور کرده‌وه‌.

کوردپرێس:

ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ مێجه‌ر جه‌نه‌ڕال جیرالد ستریكلاند جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا کۆ بوویه‌وه‌ و ڕه‌وشی ئه‌منیی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیان تاوتوێ كرد.

له‌ دیداره‌که‌دا مێجه‌ر جه‌نه‌ڕال جیرالد ستریكلاند جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا، هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازی و ئه‌منیی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزی هاوپه‌یمانان و سوپای عێراقی بۆ سه‌قامگیری به‌ گرنگ و پێویست له ‌قه‌ڵه‌م دا و بۆ له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌م ناوچانه‌دا ئاماده‌ییی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی بۆ به‌رده‌وامیی هاوكاری كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ خسته‌ڕوو.

له‌ به‌رانبه‌ریشدا وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم سوپاسی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی كرد بۆ هاوكاری كردنی هه‌رێمی كوردستان له‌ شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشدا و مه‌شقی پێشمه‌رگه‌ و خوازیار بوو ئه‌م هاوكاری و په‌یوه‌ندییانه‌ به‌رده‌وام بن و زیاتریش په‌ره‌ بستێنن و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ ڕێی ده‌ستووره‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86626

Your Comment

You are replying to: .
captcha