کوردپرێس: دوێنێ پێنج شەممە، گەورە بەرپرسێكی ئیدارەی دۆنالد ترەمپ رایگەیاندووە كۆشكی سپی پێشنیاری كردووە كە بەپێی سیاسەتی نوێی وەرگرتنی پەنابەر، لە ساڵی 2020 دا بەرنامەیان هەیە زیاتر لە 5 هەزار پەنابەر لەسەر چەوساندنەوەی ئاینی وەربگرن.
چوار هەزار پەنابەریان عێراقین و هەزارو 500 پەنابەرەكەی دیكە لە پەنابەری گواتیمالا و هندۆری و سلڤادۆری وەردەگرن.
ئەو سەرچاوەیەی كۆشكی سپی بە رۆیتەرزی راگەیاندووە: "لەو ژمارەیە چوار هەزار پەنابەریان عێراقین و هەزار و 500 پەنابەرەكەی دیكە لە پەنابەری گواتیمالا و هندۆری و سلڤادۆری وەردەگرن.
بەگوێرەی سەرچاوەكە، كۆشكی سپی دەیەوێت لەڕێگەی ئەم سیاسەتە نوێیەوە جارێكی دیكە حهوت ههزار و 500 پهنابهر له ناوچه جیاجیاكانی ئهمریكا نیشتەجێ بكەنەوە.
ئاژانسەكە ئەو هەنگاوەی كۆشكی سپی بە كەم كردنەوەی ژمارەی پەنابەرانی وڵاتەكەی بۆ 18 هەزار پەنابەر لێكداوەتەوە و ئەوەشی بە كەمترین رێژەی پەنابەر لە قەڵەمداوە لە مێژوی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment