سەرۆک کۆماری تورکیا: دەستبەرداری نەوت و غازی ئێران نابین

بەشی تورکیا- سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ئه‌سته‌مه‌ توركیا ده‌ستبه‌رداری كڕینی نه‌وت و غازی ئێران ببێت.

کوردپرێس: له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، كه‌ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ئێن تی ڤی گواستییه‌وه‌، سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتی: توركیا له‌ سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ناترسێت و ئه‌نقه‌ره‌ نایه‌وێت هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران رابگرێت.

ساڵی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، یه‌كلایه‌نه‌ له‌و رێككه‌وتنه‌ ناووكییه‌ كشایه‌وه‌، كه‌ وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، رووسیا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئێران له‌ ته‌مموز 2015 واژوویان كردبوو و ژماره‌یێک سزای ئابووریی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند.

ئه‌مه‌ریكا فشاری خستووه‌ته‌ سه‌ر كڕیارانی نه‌وتی ئێران و داوای كردووه‌ نه‌وت له‌ تاران نه‌كڕن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ رووبه‌ڕووی سزای دارایی و ئابووری واشنتن ده‌بنه‌وه‌.

پێشتریش وه‌زیری وزه‌ی توركیا، فاتح دونمیز رایگه‌یاندبوو، ئه‌نقه‌ره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كڕینی نه‌وت و غازی ئێران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86618

Your Comment

You are replying to: .
captcha