ده‌رگای گفتوگۆ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی کورده‌کان کراوه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: ده‌رگای به‌غدا به‌ ڕووی کورده‌کاندا کراوه‌یه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ره‌و پڕۆسه‌ی سیاسی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موه‌فه‌ق ڕه‌بیعی به‌ دووری ده‌زانێت گفتوگۆی جیدیی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ئه‌نجام ببێت و داواش له‌ دوو لایه‌ن ده‌کات قه‌یرانی نێوانیان به‌ گوێره‌ی نه‌خشه‌ڕێگای داڕێژراو له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عییه‌تی ئایینیی عێراقه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ن.

ڕه‌بیعی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد هیچ ڕه‌وتێک بۆ واژۆ کردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی مه‌حره‌مانه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ڕانه‌سپێردراوه‌ بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسی بکات خه‌ڵکی کوردستان دابه‌ش بوونی هه‌رێم به‌ چاو ده‌بینن.

ناوبراو هه‌روه‌هاش زیادی کردووه‌: دابه‌زینی پشکی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق داپه‌ڕێکی ته‌مێ‌کارانه‌ نییه‌ و پێوه‌ندیی به‌ هاووڵاتییانی هه‌رێمه‌وه‌ نییه‌ به‌ڵکوو به‌ مانای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هێڵی شین ده‌بێت که‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم ڕێژه‌ی ڕاسته‌قینه‌ بگرێته‌وه‌.

ڕه‌بیعی جه‌ختی کرده‌وه‌: قه‌رزی که‌ڵه‌که‌کراوی هه‌رێمی کوردستان به‌هۆی داهاتی هه‌رێمه‌وه‌ نییه‌ به‌ڵکوو به‌هۆی گه‌نده‌ڵی له‌ که‌رتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدایه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "الموقف العراقی"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8661

Your Comment

You are replying to: .
captcha