ئه‌ردۆغان: تۆمه‌تبارکردنی ئێران به‌ ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌که‌ی سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌کانی سعوودیه‌ دروست نییه‌

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک کۆماری تورکیا هه‌موان ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ خۆیان له‌ تۆمه‌تبارکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌کانی سعوودیه‌ بپارێزن.

کوردپرێس:

ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی فۆکس نیوز باسی له‌وه‌ کرد که‌ سه‌رکرده‌کانی جیهانی ئاگادار کردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ خۆیان له‌ تۆمه‌تبارکردنی ئێران له‌ هێرشه‌که‌ی 14ی ئه‌یلوولی 2019 بپارێزن چونکه‌ ئه‌و هێرشه‌ له‌لایه‌ن یه‌مه‌نه‌وه‌ کراوه‌ته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌کانی سعوودیه‌.

ئه‌ردۆغان زیادی کرد: به‌ڵگه‌کان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ناکه‌ن که‌ هێرشه‌که‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجام درابێت و "ئه‌گه‌ر بێت و هه‌موو تۆمه‌ته‌کان بخه‌ینه‌ پاڵ ئێران، ئه‌وه‌ به ‌هیچ شێوه‌یێک ڕێگه‌یێکی ڕاست نییه‌ ".

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی 14ی ئه‌یلوولی 2019 هێرش کرایه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌کانی سعوودیه‌، هه‌رچه‌نده‌ حوسییه‌کانی یه‌مه‌ن هێرشه‌که‌یان له‌ ئه‌ستۆ گرت به‌ڵام واشنتۆن ئێرانی به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ تۆمه‌تبار کرد و تاران ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌شدا هه‌ر یه‌که‌ له‌ فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا له ‌به‌یاننامه‌یێکی هاوبه‌شدا ئێرانیان به‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌که‌ی سه‌ر هه‌رد و دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌که‌ی به‌قیق و خه‌ریسی سعوودیه‌ تۆمه‌تبار کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86609

Your Comment

You are replying to: .
captcha