چین گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی جیهانی کرده‌وه‌

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- شی جین پینگ سه‌رۆكی چین له‌ نزیک بیجینگی پایته‌خت گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی جیهانی كرده‌وه‌.

کوردپرێس:

شی جین پینگ سه‌رۆک کۆماری چین گه‌وره‌ترین فڕۆکه‌خانه‌ی جیهانی کرده‌وه‌ که‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ده‌بێته‌ قه‌ره‌باڵغترینی جیهان و پێشتر له‌لایه‌ن زه‌ها حه‌دیده‌وه‌ خانمه‌ ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی عێراقی- به‌ریتانی دیزاینی بۆ كراوه‌ و له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌ستێره‌یێ‌ی ده‌ریاییی گه‌وره‌یه‌ و بنمیچی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش پۆڵایه‌ و ڕووبه‌ره‌كه‌شی هێنده‌ی 25 یاریگای تۆپی پێ ده‌بێت.

فڕۆكه‌خانه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان گه‌وره‌ترینه‌ و ساڵانه‌ توانای پێشوازی كردنی 620 هه‌زار گه‌شتی هه‌یه‌ و تا ساڵی 2040یش په‌ره‌پێدانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تا ببێته‌ خاوه‌ن 8 فڕگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی توانای پێشوازی كردنی 100 ملیۆن گه‌شتیاری هه‌بێت له‌ ساڵێكدا.

له‌ چوارچێوه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌، پرۆژه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و میترۆی ژێره‌زه‌مینیش جێبه‌جێ ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران بتوانن له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ 20 خوله‌ک بگه‌نه‌ ناوه‌ڕاستی شار.

ئه‌و پرۆژه‌ زه‌به‌لاحه‌ ئه‌ندازیارییه‌ بودجه‌كه‌ی 120 ملیار یوانی چینییه‌ كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 17.5 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86607

Your Comment

You are replying to: .
captcha