به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عارف ڕۆشدی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "السومریه نیوز"دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد گشتپرسییه‌که‌ی 25ی سێپتێمبێر به‌ڵگه‌یێکی مێژوویی و یاسایی بۆ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان به ئه‌ژمار دێت که به شێوه‌یێکی ئاشتییانه و دیموکراتیک ئه‌نجام درا.
ناوبراو وتیشی: ئه‌و به‌ڵگه‌یه ده‌رئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفال، هێرشی کیمیاوی، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شوناسی ئیتنیکی و ئه‌و زوڵمانه‌یه که له حه‌قی خه‌ڵکی کوردستاندا ئه‌نجام دراوه هه‌ر بۆیه‌ش خه‌ڵک مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه هاوشێوه‌ی دیکه‌ی خه‌ڵکی جیهان مه‌یلی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و به‌هره‌مند بوون له ئازادییه‌کان ده‌رببڕن.
ڕۆشدی جه‌ختیشی کرد: به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان له گشت‌پرسیی 25ی سێپتێمبێر مومکین نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment