به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گرووپی توێژینه‌وه‌ی سووریای سه‌ر به په‌یمانگای ئاشتیی ئه‌مریکا و کۆنگرێسی ئه‌و وڵاته له دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا له‌باره‌ی دۆخی سووریا ئامۆژگاریی ده‌وڵه‌تی تره‌مپی داوه که زیاتر له‌مه هێزه‌کانی له سووریا نه‌کشێته‌وه. تاکوو ئێستا ده‌وڵه‌تی تره‌مپ هه‌زار هێزی خۆی له سووریا کشاوه‌ته‌وه.
ئه‌و گرووپه ئامۆژگاریشی داوه که ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ده‌یهه‌وێت به ئامانجه‌کانی خۆی له سووریا بگات نابێت هێزه‌کانی له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد بکشێنێته‌وه.
گرووپی توێژینه‌وه‌ی سووریا په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا و په‌که‌که له‌سه‌ر قه‌یرانی باکووری سووریا به کاریگه‌ر وه‌سف ده‌کات و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکای ڕاسپاردووه له‌پێناو باشتربوونی په‌یوه‌ندیی نێوان تورکیا و کورد هانی په‌که‌که و ئه‌نقه‌ره بدات بۆ ده‌ستپێکردنی پڕۆسه‌ی ئاشتی که له ساڵی 2015 ڕاگیراوه.
گرووپه‌که پێی وایه ده‌ست پێکردنی پڕۆسه‌ی ئاشتیی نێوان په‌که‌که و ده‌وڵه‌تی تورکیا یارمه‌تیده‌ری باشتربوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان تورکیا و هێزی کوردی سووریا ده‌بێت.
گرووپی توێژینه‌وه‌ی سووریای سه‌ر به کۆنگرێسی ئه‌مریکا داواشی له ئه‌مریکا کردووه ڕێگری له هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا بکات چوونکه هێرشی تورکیا نه‌ک هه‌ر هیچ یارمهتییێک به چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کان ناکات به‌ڵکوو ناپاوه‌جێیی زیاتری باکووری سووریای لێده‌که‌وێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment