به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئێکسپرسی سوید دیمانه‌یێکی له‌گه‌ڵ خالد شه‌هاده چه‌کداری سویدیی داعش ئه‌نجام داوه که له‌لایه‌ن هێزی کوردی سووریاوه ده‌ستگیر کراوه.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه: دوای ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی داعش له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سوپای سووریا بریندار بووم بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی گه‌ڕامه‌وه سوید و دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشکی گه‌ڕامه‌وه سووریا به‌ڵام هێزه کوردییه‌کانی سووریا منیان ده‌ستگیر کرد.
خالد شه‌هاده له شاری گۆتنبرگی سوید له‌دایک بووه و ساڵی 2014 ته‌ڤلی گرووپی تیرۆریستیی داعش بووه. ناوبراو که ئێستاکه له گرتووخانه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریایه به گۆڤاری ئێکسپرسی سویدی وتووه: ساڵی 2014 و له ماوه‌ی پێکدادانی داعش له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سوپای سووریا بریندار بووم و داعش نه‌یده‌توانی چاره‌سه‌ری پزیشکی بۆ من ئه‌نجام بدات و منیش نه‌مده‌توانی چاره‌سه‌ری پزیشکی له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی تورکیا وه‌ربگرم هه‌ر بۆیه ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ سوید گرته به‌ر و تا کۆتاییی چاره‌سه‌ری پزیشکییه‌که‌م له سوید مامه‌وه.
ناوبراو باس له ڕه‌فتاری باشی هێزه‌کانی پۆلیسی سوید ناسراو به ساپۆ ده‌کات و ده‌ڵێت: پاش ماوه‌یێک باری ته‌ندروستیم له سوید جێگیر بووه‌وه، ژیانی هاوسه‌رگیریم پێکهێنا و دواتر گه‌ڕامه‌وه سووریا.
خالد شه‌هاده له‌باره‌ی ڕه‌فتاری پۆلیسی سوید ده‌ڵێت: هێزه‌کانی پۆلیسی سوید له فڕۆکه‌خانه چه‌ندین پرسیاریان له من کرد که بۆچی بۆ سوید گه‌ڕاومه‌ته‌وه و ده‌مهه‌وێت له سوید چ کارێک ئه‌نجام بده‌م.
ئه‌ندامه 29 ساڵانه‌که‌ی داعش ڕاشیگه‌یاند: هێزه‌کانی پۆلیسی سوید منیان دڵنیا کرده‌وه که یاسایێک بۆ ڕێگری له تهڤلبوونم به ئه‌لقاعیده یان جیهادکردن له‌ئارادا نییه.
ساڵی 2015 خالد شه‌هاده ده‌گه‌ڕێته‌وه سووریا و ده‌شڵێت: له‌سێداره‌دانی به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵکم له‌لایه‌ن داعشه‌وه بینی. من هه‌روا له‌گه‌ڵ داعش مامه‌وه تا ئه‌وه‌ی که ساڵی 2019 و له پێکدادانی شاری باغۆزی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌لایه‌ن هێزی کوردی سووریاوه ده‌ستگیر کرام.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سویدییه‌ی داعش هیوای خواست که جارێکی‌تر ده‌وڵه‌تی سوید یارمه‌تیی ناوبراو بدات بۆ ئه‌وه‌ی له گرتووخانه‌ی هێزی کوردی سووریا ده‌رباز بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment