کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 24ی ئەیلوولی 2019 هێرش کرایە سەر مەکۆی سەرەکیی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا HDP لە شاری کوردنشینی کولپی پارێزگای دیاربەکر و بە هۆی هێرشەکەشەوە دوو ئەندامی پارتەکە بریندار بوون.
ئاژانسی هەواڵی Dikenی تورکیا لەبارەی ئەو هەواڵەوە ڕایگەیاند بنەماڵە و کەسوکاری ئەو هێزە سنوورپارێزانە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بۆمبنانەوەیێکی PKK لە سەر جادەی دیاربەکر بۆ مووش گیانیان لە دەست دابوو هێرشیان کردۆتە سەر مەکۆی سەرەکیی هەدەپە لە شاری کولپ و جامی باڵەخانەکەیان شکاندووە و کەرەستە و کەلوپەلی نێو ئۆفیسەکەی هەدەپەیان شپرز کردووە و هەر لە هێرشەکەشدا 2 ئەندامی هەدەپە بریندار بوون.
پاش هەڵکوتانەکە هێزە ئەمنییەکان نێردراونەتە ناوچەکە و 5 تۆمەتباری ئەو هێرشە دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە هەر لەم مانگەدا تەقینەوەیێک لە شاری کولپ ڕووی دا کە پاش دوو هەفتە پەکەکە بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی وەئەستۆ گرت و حکوومەتی تورکیا بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی خستە ئەستۆی HDP و شارەوانی سەر بە ئەو پارتەی کردە زیندان و قەیومی بۆ شارەوانیی شارەکە دەستنیشان کرد.
Your Comment