چوار سەربازی توركیا لە عەفرین كوژران

بەشی سووریا- هێزەكانی رزگاریی عەفرین رایگەیاند، لەمیانی زنجیرەیەك چالاكی شەڕڤانانیاندا لە عەفرین چوار سەربازی سوپای توركیا كوژراون و چەند مۆڵگەیەكی سوپاكەش خاپووركراون.

کوردپرێس:

هێزەكانی رزگاریی عەفرین، ئەمڕۆ دوشەممە، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، دوێنێ یەكشەممە 22ی ئەیلول، شەڕڤانانیان سەنگەرێكی سوپای توركیایان لە گوندی "كیمارێ"ی سەربە ناحیەی شێراوا لە عەفرین كردۆتە ئامانج و لە ئاكامدا مۆڵگەكە خاپور كراوەو دو سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە هەمان رۆژ هێزەكانیان بە بۆمبی چێنراو لەسەر رێی باسوتێ-عەفرین، ئۆتۆمبێلێكی سەربازی سوپای توركیایان كردۆتە ئامانج و ئۆتۆمبێلەكە پەكخراوە.

هەر بەپێی بەیاننامەكە هەمان رۆژ، هێزەكانیان لەبەردەم بنكەیەكی سەربازی توركیا لە دەوروبەری گوندی "مەریەمین"ی سەربە ناحیەی شەرا لە عەفرین بۆمبێكی چێنراویان تەقاندۆتەوەو لەئاكامدا دو سەربازی توركیا كوژراون و یەكێكی دیكەش بریندار بووە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لەماوەی رۆژانی 20 تا 22ی ئەیلول، سوپای توركیا و میلیشیا هاوپەیمانەكانی بە تۆپ و مووشەكی جۆری گراد، گوندەكانی "مالكیە، شەوارخێ، عەین دەقنە"ی سەر بە ناحەی شەرا و گوندەكانی "عاقیبە، بێنێ، سۆخانکێ"ی سەربە ناجیەی شێراواو هەروەها گوندەكانی (تل ڕەفعەت و بیلۆنێ)ی سەربە ناوچەی شەهبا-یان بۆردومان كردووەو بۆردومانەكەش زیانی ماددی بە ماڵوحاڵ و كشتوكاڵی خەڵكی ناوچەكان گەیاندووە.

News Code 86535

Your Comment

You are replying to: .
captcha