به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی نزاویسیمایای ڕووسیا له ڕاپۆرتێکدا نووسیی: عه‌فرین و داکۆکیی تورکیا له‌سه‌ر کۆنتڕۆڵی ئه‌و کانتۆنه ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی کۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئێران، تورکیا و ڕووسیا له شاری سووچیدا بوو. تورکیا ده‌یه‌وێت به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌و کانتۆنه کۆنتڕۆڵ بکات به‌ڵام شرۆڤه‌کارێک هۆشداری داوه که کارێکی وا له‌لایه‌ن تورکیاوه تهنگهژهیێکی نوێ له سووریا دروست ده‌کات.
دوکتۆر کهیرێل سیمینۆف سه‌رۆکی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ئیسلامیی سه‌ر به ئه‌نیستیتۆی Innovative Development به‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی ڕاگه‌یاند: ڕووسیا ئاسایشی عه‌فرین دابین ده‌کات.
ناوبراو جه‌ختی کرد: بۆ ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئاسه‌نه که بڵێت ده‌مه‌وێت عه‌فرین کۆنتڕۆڵ بکه‌م به‌ڵام ڕووسیا ئیزن نادات ناوبراو کارێکی وا ئه‌نجام بدات. تورکیا ده‌یتوانی ئه‌و کاره ئه‌نجام بدات به‌ڵام ئاگاداری تێچووه‌کانیشی بوو.
ئه‌و کارناسه جه‌خت ده‌کاته‌وه: ئامانجی ئه‌ردۆغان له داکۆکی له‌سه‌ر پرسی عه‌فرین ئه‌وه‌یه که نیشان بدات هه‌میشه پرسی کورده‌کان گرینگایهتییێکی زۆری بۆ ناوبراو بووه و ده‌یه‌وێت به‌ره‌نگاری ئه‌و بابه‌ته بێته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی تاسی ڕووسیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment