جەخت لەسەر هاوپەیمانیی هاوبەشی کورد لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ دەکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای مووسڵ جەخت لەوە دەکەنەوە لەگەڵ لیستێکی هاوبەشدان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ. دەشڵێن، پێکەوە دەتوانن هاوسەنگیی کورد لە شارەکەدا بپارێزین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرەکات شەمۆ، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت: "ئێمە لە مووسڵ لەگەڵ لیستێکی هاوبەشی کوردداین بۆ ئەوەی بتوانین سەنگی کورد لە شارەکەدا بپارێزین".

، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ گوتیشی: "ئێستا دەیانەوێ هەم لە ڕووی سیاسی و هەم لە ڕووی ئیدارییەوە کورد لە شاری مووسڵدا نەمێنێت، بۆیە ئێمە پێمان باشە کورد بە یەک لیست دابەزێتە هەڵبژاردنەکان".

شەمۆ، ئاماژەیشی دا: ئێستا هەوڵ هەیە لەگەڵ تەواوی لایەنەکانی کوردستان لە نەینەوا بگەینە ڕێککەوتن و بە لیستێکی هاوبەش دابەزین.

لەو بارەیەشەوە، داوود جوندی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێ: "بۆ یەکەم جار سوننە و شیعە لە پەرلەمانی عێراقدا لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە بوونەتە یەک، ئەمەش لە مووسڵ و کەرکووک زیانی بۆ کورد دەبێت".

داوود جوندی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتووە: "چونکە ئەو خاڵانەی ئەو یاسایە لە هەردوو پارێزگاکە دژی گەلی کورد بوون، ئێستا دەستپێشخەرییێک لە نێوان یەکێتی و پارتیدا هەیە بۆ ئەوەی بۆ هەڵبژارنەکان بە لیستێکی هاوبەش دابەزن، ئەمەش هەنگاوێکی باشە و ئێمەش لەگەڵ لیستی هاوبەشداین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86514

Your Comment

You are replying to: .
captcha