بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرەکات شەمۆ، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت: "ئێمە لە مووسڵ لەگەڵ لیستێکی هاوبەشی کوردداین بۆ ئەوەی بتوانین سەنگی کورد لە شارەکەدا بپارێزین".
، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ گوتیشی: "ئێستا دەیانەوێ هەم لە ڕووی سیاسی و هەم لە ڕووی ئیدارییەوە کورد لە شاری مووسڵدا نەمێنێت، بۆیە ئێمە پێمان باشە کورد بە یەک لیست دابەزێتە هەڵبژاردنەکان".
شەمۆ، ئاماژەیشی دا: ئێستا هەوڵ هەیە لەگەڵ تەواوی لایەنەکانی کوردستان لە نەینەوا بگەینە ڕێککەوتن و بە لیستێکی هاوبەش دابەزین.
لەو بارەیەشەوە، داوود جوندی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێ: "بۆ یەکەم جار سوننە و شیعە لە پەرلەمانی عێراقدا لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە بوونەتە یەک، ئەمەش لە مووسڵ و کەرکووک زیانی بۆ کورد دەبێت".
داوود جوندی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتووە: "چونکە ئەو خاڵانەی ئەو یاسایە لە هەردوو پارێزگاکە دژی گەلی کورد بوون، ئێستا دەستپێشخەرییێک لە نێوان یەکێتی و پارتیدا هەیە بۆ ئەوەی بۆ هەڵبژارنەکان بە لیستێکی هاوبەش دابەزن، ئەمەش هەنگاوێکی باشە و ئێمەش لەگەڵ لیستی هاوبەشداین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment