یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین بازرگانه‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ عێراق ده‌ستگیر كرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق باسی له‌وه‌ کرد که‌ هێزه‌کانیان توانیویانه‌ گه‌وره‌ترین بازرگان و دابه‌شکه‌ری ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان له‌ پارێزگای میسانی عێراق ده‌ستگیر بکه‌ن.

کوردپرێس:

لیوا سه‌عد مه‌عن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ئاشكرای كرد که‌ له پرۆسه‌یێكی تایبه‌تدا هێزێكی هاوبه‌شی هه‌واڵگری و دژه‌تیرۆر و سواتی عێراقی یه‌كێک له‌ گه‌وره‌ترین بازرگانانی ماده‌ی هۆشبه‌ریان له‌ پارێزگای میسان ده‌ستگیر كردووه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌و كه‌سه‌ دابه‌شكه‌ری سه‌ره‌كیی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و ئه‌و مادانه‌ بووه‌ كه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر مێشک هه‌یه‌ و 8 دۆسێی ده‌ستگیركردن له‌ دژی هه‌بووه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕوونیشی کردۆته‌وه‌ که‌ دوای دوو كاتژمێر له‌ ڕاوه‌دوونانی بازرگانه‌كه‌ دواجار ده‌ستگیر كراوه‌ و هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵیدا بووه‌ و ئه‌ویش یه‌كێک بووه‌ له‌ دیارترین ئه‌و كه‌سانه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی دابه‌ش كردووه‌ و به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86504

Your Comment

You are replying to: .
captcha