بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە بە هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسراون لە بەیاننامەیێکدا بەرپرسیارێتیی خۆی لە دانیانی بۆمب لەسەر ڕێگای دیاربەکر – مووش لە ناوچەی کولپ-ی پارێزگای دیاربەکر ڕاگەیاند کە بوو بە هۆی کوژرانی 7 کرێکار.
لە بەیاننامەکەی هەپەگە-دا هاتووە: ئەو کەسانەی کە لە تەقینەوەکەدا کوژراون خەڵکی سڤیل نەبوون و سیخوڕی دەزگا هەوڵگرییەکان بوون کە وەکوو کرێکار لە ناوچەی ئامادەبوونی پەکەکە چالاک بوون.
لە درێژەدا هاتووە: ئەم هێزانە زانیارییان لەبارەی ناوچەکانی مووش، کولپ و باتمان کۆ دەکردەوە و شوێنی هێزەکانی پەکەکە-یان دەدۆزیەوە و بۆ هێزەکانی تورکیا دەگواستەوە.
شایانی باسە بە هۆی تەقنەوەی بۆمبێک بە مینی پاسێکدا لە ڕێگای دیاربەکر بۆ مووش لە بەرواری 12ی سێپتێمبێر حەفت کەس کوژران و 10 کەسی دیکە بریندرا بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment