به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نزیکه‌ی سێ ساڵه له زیندانی‌کرانی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و فیگن یۆکسکداغ هاوسه‌رۆکانی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان تێده‌په‌ڕێت. له دۆسیه‌یێکی نوێ‌دا که دادستێنی کۆماری تورکیا دژی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و فیگن یۆکسکداغ ئاماده‌ی کردووه و ئاراسته‌ی لقی 1ی دادگه‌ی سزا قورسه‌کانی ئه‌نقه‌ره کراوه داستێنی دۆسیه‌که له چوارچێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی داواکاری گشتی په‌یوه‌ندیدار به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی نایاسایی به بیانووی کۆبانێ له ساڵی 2014 حوکمی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی بۆ هه‌ر دوو هاوسه‌رۆکی پێشووی هه‌ده‌په ده‌رکرد.
له چوارچێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا ھه‌ر یه‌ک له ده‌میرتاش و یۆکسکداغ له‌و به‌ندیخانه‌ی که تیایدا به‌ند کراون به ڕێگه‌ی ڤیدیۆ کۆنفرانس گوته‌ی خۆیان پێشکه‌ش به داواکاری گشتیی تورکیا کرد.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که وه‌رگیراون ده‌میرتاش له کاتی وه‌رگرتنی گوته‌کانیدا داوای کاتی زیاتری کردووه بۆ ئه‌وه‌ی به وردی گوته‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م دۆزه پێشکه‌ش بکات و ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و نه‌ک به ڕێگه‌ی سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگ به‌ڵکوو ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی خۆی ئاماده بێت و ڕاسته‌وخۆ و له به‌رده‌م دادوه‌ر گوته‌ی لێوه‌ربگیرێ.
داواکاری گشتی له دوای وه‌رگرتنی گوته‌کانیان، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یۆکسکداغی به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ر کردن ڕه‌وانه‌ی دادگای ئێشکگر کرد که دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ دادگا ده‌میرتاش و یوکسه‌کداغ له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌کانیان گوته‌یان پێشکه‌ش به دادوه‌ر کرد.
دادوه‌ریش به تۆمه‌ته‌کانی "ھاندان بۆ کوشتن به مه‌به‌ستی دهستگیرنهکردن یاخود شاردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌کان" و "ھاندان بۆ ھه‌وڵدان بۆ کوشتن" و "ھاندان بۆ تاڵانکردن" و "تێکدانی یه‌کریزیی ده‌وڵه‌ت و یه‌کپارچه‌ییی وڵات" و "شاردنه‌وه‌ی تاوانێک یاخود ھاندان بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی دیکه " بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رکردنی بۆ ده‌میرتاش و یوکسه‌کداغ ده‌رکرد.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment