کوردپرێس:
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له په‌یامێکدا به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی کرد که ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 20ی 9ی 2019 به هۆی بۆمبێکی چێنراو به ئوتومبێلێکی گواستنه‌وه‌ی گشتی له ده‌روازه‌ی شاری که‌ربه‌لا ئه‌نجام درا و بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 12 هاووڵاتی و برینداربوونی پێنجی دیکه‌ش.
له په‌یامه‌که‌ی مه‌سروور بارزانیدا هاتووه: "به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانه ده‌که‌ین و هاوخه‌میش له‌گه‌ڵ که‌سوکاری قوربانییه‌کان ڕاده‌گه‌یێنین و هیوای زوو چاکبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین."
شایانی باسه؛ ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 20ی ئه‌یلوولی 2019 بۆمبێكی چێنراو له ناو ئۆتۆمبێلێكی گواستنه‌وه‌ی گشتی له نزیک بازگه‌ی 54ی كه‌ربه‌لا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه 12 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و 5ی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment