ئه‌نقه‌ره‌ هەڕەشەی وەستاندنی هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دەکات

بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی توركیا، سەبارەت بە بنیادنانی ناوچەی ئارام لە باكوور و رۆژهەڵاتی فورات هۆشداری دایە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و رایگەیاند: ئه‌نقه‌ره‌ هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌وه‌ستێنێت له‌ باره‌ی ناوچه‌ی ئارامی باكووری سووریاوه‌، ئه‌گه‌ر بێت و لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی خه‌ریكی كات كوشتن بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هوڵوسی ئاكار، وەزیری بەرگریی توركیا شەوی دوێنێ پێنجشەممە لێدوانێكی دا و لەمیانی وتەكانیدا سەبارەت بە دۆخی باكوور و رۆژهەڵاتی فورات و بنیادنانی ناوچەی ئارام وتی: "توركیا بەردەوامە لە چالاكیە هاوبەشەكانی ناوچەی ئارام لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بەڵام تا ئەو كاتەی لەگەڵ ئامانج و ویستەكانی ئەنقەرەدا دەگونجێت بەردەوام دەبین".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، توركیا لە هەوڵی ئەوەدایە رێڕەوی ئاشتی لە باكوور و رۆژهەڵاتی فورات بنیاد بنێت، كە مەوداكەی 30 بۆ 40 كیلۆمەتر ببێت، لەوبارەیەوە ئاكار رایگەیاند: "ئەو ناوچەیە دەبێت خاڵی بێت لە تێرۆریست و چەكی قورس".

لە درێژەی وتەكانی وەزیری بەرگری توركیا روونی كردەوە :"لەو چوارچێویەدا مانۆڕی زەمینی و دەریایی هاوبەش لەگەڵ واشنتن ئەنجام دەدەن و لە هەوڵی ئەوەدان رێسا بۆ ناوچەكە دابنێن، تا ئەوكاتەی چالاكیەكان لەگەڵ ئامانجەكانی ئەنقەرە بگونجێت بەردەوام دەبین، بەڵام گەر واشنتن هەوڵی دواخستنی كارەكە بدات، توركیا پلانی جێگرەوەی خۆی دەبێت".

لە هەمانكاتدا، ئاكار دووپاتی كردەوە، توركیا رێز لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی سوریا دەگرێت، بەڵام "بێدەنگ نابێت لە ئاستی ئەو هەوڵانەی بە مەبەستی دروست كردنی پشتێنەیێكی تێرۆریستی لە باكووری سووریا دەدرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86460

Your Comment

You are replying to: .
captcha