بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی کوڕی دووەمی جەلال تاڵەبانی و جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر دۆخی ناوخۆی یەکێتی راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.
قوباد تاڵەبانی رای گەیاندووە: لە غیابی رابه‌ری گه‌وره‌مان مام جه‌لال، یه‌كێتی تووشی نه‌خۆشی چاوه‌ڕوانكراو بوو. كوردستان و عێراق دووچاری كێشه و شه‌ڕ و مه‌ترسی گه‌وره بووه، مه‌ترسییێكی وا گه‌وره كه به بێ یهكێتیێكی یه‌كریز و یه‌كده‌نگ و به‌هێز، له‌وانه‌یه كوردستان به‌رگه‌ی نه‌گرێت، چوونكه له هه‌موو سه‌رده‌مانێک یه‌كێتیی ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بۆته ڕێچكه‌ی یه‌كێتیی ڕیزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، هه‌میشه یه‌كێتی بۆته باڵانسی هێزی دیموكراسی و ئاشته‌وایی بۆ گه‌له‌كه‌مان.
قوبات تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش داوە، تاكه هه‌نگاو كه یه‌كێتی ده‌خاته سه‌ر ڕێچكهیێكی دروست و ته‌ندروست، به‌ستنی كۆنگرهیێكی ئاساییه. كۆنگرهیێک كه وه‌ک دروشمه‌كه‌ی مام جەلال "یه‌كێتیی ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی" بپارێزێت، نه‌ک ته‌نها له پێناو گۆڕینی ده‌موچاوی ئه‌م ٥٠ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه به‌رێزه‌ی ئێستا به ٥٠ ده‌موچاوی نوێ، نه‌خێر، ده‌بێت كۆنگرهیێک بێت له پێناوی پیداچوونهوهیێكی سه‌رتارسه‌ری به هه‌یكه‌لیه‌ت و شێوازی كاركردن و بڕیاردان و په‌یڕه‌و و كارنامه‌ی حیزبه‌كه‌مان، ئینجا ببێته هۆكارێک بۆ ده‌رفه‌تدان به كادر و ئه‌ندامه دڵسۆز و پسپۆڕ و سه‌رده‌میه‌كانی حیزبه‌كه‌مان تا بێنه پێشه‌وه و شان به شانی تێكۆشه‌ره‌كان ڕۆڵیان هه‌بێت له هه‌ڵسانه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان".
دەقی راگەیێندراوەکە....
یه‌كێتییه دڵسۆز و دڵگران و خه‌مخۆره‌كان..
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان و زیان لێكه‌وتووانی كیمیاباران كردن، ئه‌ندامانی پێشمه‌رگه و رێكخستنه دێرینه‌كانی یه‌كێتی
كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر و زیندانه سیاسییه‌كانی یه‌كێتی
كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگران و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و ڕاگه‌یاندنكاران و دڵسۆزانی ڕێبازه پیرۆزه‌كه‌ی مام جه‌لال..
هه‌ڤاڵانی ئازیز..
سڵاوێكی مام جه‌لالانه‌تان لێبێت..
شاراوه نییه كه ئه‌مڕۆ یه‌كێتیه‌كه‌مان له دۆخێكی سه‌خت و دژوار و ناله‌باردایه، رووبه‌رووی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی گه‌وره‌ی ده‌ره‌كی و نێوخۆی و نێوخودیش بوینه‌ته‌وه. له به‌رده‌م خواست و نیگه‌رانی زۆرینه‌ی كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانداین. به‌لێ، ئێستا رووبه‌رووی گله‌یی زۆری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و ناوچه دابڕاوه‌كان به‌تایبه‌ت، بووینه‌ته‌وه.
له غیابی هه‌ڤاڵی دڵسۆزتان و رابه‌ری گه‌وره‌مان مام جه‌لال، یه‌كێتی تووشی نه‌خۆشی چاوه‌ڕوانكراو بوو. كوردستان و عێراق دووچاری كێشه و شه‌ڕ و مه‌ترسی گه‌وره بووه، مه‌ترسییێكی وا گه‌وره كه به بێ یهكێتیێكی یه‌كریز و یه‌كده‌نگ و به‌هێز، له‌وانه‌یه كوردستان به‌رگه‌ی نه‌گرێت، چوونكه له هه‌موو سه‌رده‌مانێک یه‌كێتیی ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بۆته ڕێچكه‌ی یه‌كێتیی ڕیزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، هه‌میشه یه‌كێتی بۆته باڵانسی هێزی دیموكراسی و ئاشته‌وایی بۆ گه‌له‌كه‌مان.
بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی بتوانێت رۆڵی خۆی ببینێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كی و نێوخۆییانه‌دا و خه‌بات بكات له پێناوی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی كوردستان و ده‌ربازكردنی له‌م هه‌لومه‌رجه نه‌خوازراوه‌دا، كاتی هاتووه یه‌كێتی دڵسۆزانه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ خۆی بكات، به‌خۆیدا بچێته‌وه و ده‌ست بخاته سه‌ر برینه‌كانی و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه، دان به هه‌ڵه‌كانیدا بنێت و خۆی ئاماده بكات بۆ قۆناغی نوێی خه‌باتی سیاسی له كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌مان.
دڵسۆزانی یه‌كێتی له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا چه‌ندین پێشنیاز و داواكارییان پێشكه‌ش كردووه بۆ چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی حیزبه‌كه‌یان، به‌ڵام به‌شێكی زۆری ئه‌م پێشنیازانه په‌رده‌پۆش كردنه له‌و كێشه جه‌وهه‌رییانه‌ی كه له ناوه‌وه یهكێتیهكهمانی پوكاندۆتهوه، به ئاڵوگۆركردنی چه‌ند ده‌موچاوێک، به‌م شێوه‌یه له‌م كات و ساته‌دا هیچ له هیچ ناگۆڕێت، نه به‌م هه‌نگاوه متمانه‌ی كادیران و ئه‌ندامان و تێكۆشه‌ره‌كانمان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه، نه یه‌كێتیه برینداره‌كه‌مان باشتر ئاماده ده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو.
تاكه هه‌نگاو كه یه‌كێتییه‌كه‌مان ده‌خاته سه‌ر ڕێچكهیێكی دروست و ته‌ندروست، به‌ستنی كۆنگرهیێكی ئاساییه. كۆنگرهیێک كه وه‌ک دروشمه‌كه‌ی مام جەلال "یه‌كێتیی ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی" بپارێزێت، نه‌ک ته‌نها له پێناو گۆڕینی ده‌موچاوی ئه‌م ٥٠ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه به‌رێزه‌ی ئێستا به ٥٠ ده‌موچاوی نوێ، نه‌خێر، ده‌بێت كۆنگرهیێک بێت له پێناوی پیداچوونهوهیێكی سه‌رتارسه‌ری به هه‌یكه‌لیه‌ت و شێوازی كاركردن و بڕیاردان و په‌یڕه‌و و كارنامه‌ی حیزبه‌كه‌مان، ئینجا ببێته هۆكارێک بۆ ده‌رفه‌ت دان به كادر و ئه‌ندامه دڵسۆز و پسپۆڕ و سه‌رده‌مییه‌كانی حیزبه‌كه‌مان تا بێنه پێشه‌وه و شان به شانی تێكۆشه‌ره‌كان ڕۆڵیان هه‌بێت له هه‌ڵسانه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان.
هه‌ڤاڵانی تێكۆشه‌ر و پابهندبووان به ڕێبازه‌كه‌ی مام جەلال..
كۆنگرهیێكمان ناوێت بۆ تۆڵه سهندننهوه و یه‌كتر سڕینه‌وه، كۆنگرهیێكمان ده‌وێت كه ده‌رئه‌نجامه‌كانی ببنه هۆكاری به‌هێز بوونی یه‌كیه‌تییه‌كه‌مان، ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌سازی ده‌وێت. ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت به شپرزه‌یی و به نیه‌تی كوده‌تا بمانباته ناو كۆنگره، ئه‌وه له ڕاستیدا ده‌یه‌وێت به لێكترازان و شپرزه‌ی لێی ده‌رچین و كۆنگره‌ش بكه‌نه مه‌یدانی ململانێی كه‌سیه‌تی و مینبه‌رێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانیان.
له‌م كۆنگره‌یه ده‌بێت له خۆمان بپرسینه‌وه، یه‌كێتی بۆچی؟ روونی بكه‌ینه‌وه كه بۆ یه‌كێتین؟ ته‌نها له به‌ر رابردووه‌كه‌ی؟ یان له به‌ر روئیاكه‌ی بۆ ئایه‌نده؟ كاتی هاتووه ڕێز له رابردووه پڕ سه‌روه‌ری و قاره‌مانیه‌تی یه‌كێتییه‌كه‌مان بگرین و هاوكاتیش خه‌بات بكه‌ین بۆ دووباره ناساندنه‌وه‌ی یه‌كێتی به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، به پاباند بوون به پرینسیپه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان كه یه‌كێتی له پێناویدا دروست بوو، به هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پێشكه‌ش كردنی روئیایێک بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دا و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌مڕۆی گه‌له‌كه‌مان.
با چیتر یه‌كتر نه‌شكێنین، واز له تۆمه‌تی بێ بنه‌ما بهێنین، چیتر درۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتریش نه‌كه‌ین، سه‌رنجی كامێرا‌كان ڕانهكێشین و وێنه‌ی چه‌واشه‌كاری له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بگرین تا وا له كادیرهكانمانی بگه‌یێنین كه كێشه‌مان نییه و هه‌مووشتێک ئاساییه، ئه‌ندام و كادیره‌كانمان زۆر له‌وه وریاترن، ئه‌وه ئه‌وانن قۆناغ به قۆناغ ده‌رفه‌تی زیاتریان به سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یان داوه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشییه‌كانی ناو یه‌كێتی، ئه‌ندام و كادیر و لایه‌نگری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌وانه‌ن كه له هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌موكورتییه‌كانی حیزبه‌كه‌مان په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن و ماڵ به ماڵ، گه‌ڕه‌ک به گه‌ڕه‌ک، ناحیه به ناحیه و قه‌زا به قه‌زا و پارێزگا به پارێزگا ده‌گه‌ڕێن و ده‌نگ بۆ یه‌كێتی كۆ ده‌كه‌نه‌وه. سنگیان ده‌ده‌نه به‌ر گوله‌ی دوژمنه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، جنێو و قسه نه‌شیاوه‌كانی سۆشیال میدیایان پێ ده‌وترێت، هه‌مووشی له پێناو یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه.
بۆیه لێره‌وه، وه‌ک هه‌ڤاڵێكی دڵسۆزتان، وه‌ک پارێزه‌رێک له رێبازه پیرۆزه‌كه‌ی باوكم، داوا له سه‌رجه‌م ئۆرگان و دام و ده‌زگاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌م، نه‌ک له به‌ر ئه‌م سه‌ركرده یان ئه‌و سه‌ركرده، نه‌ک له به‌ر ئه‌م باڵ، یان ئه‌و باڵ، یان هیچ ماڵێک، به‌ڵكوو له به‌ر خاتری ئه‌و كادیر و ئه‌ندام و تێكۆشه‌رانه‌ی یه‌كێتی، به فه‌رمی و به ده‌نگی دلێره‌وه، داوای به‌ستنی كۆنگرهیێكی ئاسایی بكه‌ین، فشار بكه‌ین كه ئه‌م كۆنگره‌یه تاوه‌كوو كۆتایی مانگی یه‌ک (دیسمبێر) ببه‌سترێت، داوا بكه‌ن چیتر به ناو و هه‌وڵی جیا جیاوه رێگری له نوێ كردنه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌مان و په‌یمان و روئیای حیزبه‌كه‌مان نه‌گیرێت، با داوای به‌ستنی كۆنگره‌ی ئاسایی بكه‌ین تاكوو به ده‌نگێكی زوڵاڵ بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی ئاشكرا بكه‌ین، كه "یه‌كێتی بۆ ئاشتی و دیمۆكراسی و مافی مرۆڤ و مافی چاره‌ی خۆنووسین و دادپه‌روه‌ری وگه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و بۆ درێژه‌پێدانی رێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال له خزمه‌تتاندا ده‌بێت".
به وته‌یێكی مام جه‌لال كۆتایی به‌م نووسراوه‌م ده‌هێنم، كه وتی: پێم خۆشه شتێكی كه‌ش بڵێم، ڕووم بكه‌مه ئه‌ندام و كادیره‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه به‌و جۆش و خرۆشه‌ی ئێسته‌وه هه‌ڵمه‌ت به‌رن به‌ره‌و كۆنگرێسی داهاتووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌و جۆش و خرۆشه‌وه خه‌بات بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆنگرێسی داهاتووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنگرێسی پته‌و كردن و چه‌سپاندنی یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی بێت، هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تی شایسته‌ی یه‌كێتی بێت و خوێنێكی نوێ بكرێته له‌شی یه‌كێتییه‌وه و ئه‌مجاره ژنان، گه‌نجان سه‌ربخرێن به‌ره‌و سه‌ركردایه‌تی.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment