کوردپرێس:
پارێزه‌رانی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان ڕایانگه‌یاند: ڕۆژی چوارشه‌ممه 18ی ئه‌یلوولی 2019 دیوانی باڵای دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا کۆبوونه‌وه‌یێکی له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیی ده‌وڵه‌تی تورکیا به حوکمی ئازادکردنی ده‌میرتاش ساز کرد که بڕیاره له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌نجامه‌که‌ی ڕابگه‌یێنێت.
له به‌رگرینامه‌ی پارێزه‌رانی ده‌میرتاش که ئاراسته‌ی دیوانی باڵای دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا کراوه هاتووه: زیندانیکردنی هاوسه‌رۆکی پێشووی هه‌ده‌په له تورکیا وه‌ک سزادای به‌رهه‌ڵستکارانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ده‌بێت که ئه‌وه‌ش بڕیارێکی سیاسییه و به ئامانجی سیاسییه‌وه، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش له مافی ئازادیی خۆی بێبه‌ری بووه و ده‌زگای دادی تورکیاش خزمه‌ت به‌و ئامانجانه ده‌کات. ده‌میرتاش پارێزه‌ری مافی مرۆڤه به‌ڵام ئه‌مڕۆکه ناوبراو به‌ره‌وڕووی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بۆته‌وه. ئه‌م دۆسیه ته‌نها بۆ بێبه‌ری کردنی ده‌میرتاش له حه‌قی ئازادییه‌که‌ی نه‌کراوه‌ته‌وه هاوکات هه‌وڵێکه بۆ بێده‌نگکردنی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا و سزادانی به‌رهه‌ڵستکارانی حکوومه‌تی تورکیا که ئێمه له‌مباره‌وه سه‌ردانی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپامان کردووه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment