کوردپرێس:
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى به خه‌ندانى ڕاگه‌یاند: "عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به یاوه‌ریی 18 پارێزگار له نێویاندا خۆم و هه‌ریه‌ک له فرسه‌ت سۆفى و فه‌رهاد ئه‌تروشى -که پارێزگارى هه‌ولێر و دهۆک له وه‌فده‌که‌دا بن- به‌ره‌و وڵاتى چین به‌ڕێده‌که‌وین و سه‌ردانه‌که‌مان تا 24/9 ده‌خایه‌نێت".
پارێزگارى سلێمانى باسى له مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌که کرد و وتى: "وابڕیاره له‌م سه‌ردانه‌دا سه‌رۆکى چین و پله‌باڵاکانى ئه‌و وڵاته ببینن و سه‌ردانه‌که به مه‌به‌ستى دروست کردنى په‌یوه‌ندیی بازرگانى و بووژاندنه‌وه‌ى که‌رتى وه‌به‌رهێنانه له نێوان عێراق و چین".
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه یاوه‌ریی شانده‌که‌ی عه‌بدولمه‌هدی بۆ سه‌ردانکردنی چین نابێت و ناوبراو ده‌رباره‌ى هۆکارى بانگهێشت نه‌کردنى له سه‌ردانه‌که به خه‌ندانى وت: "ته‌نها داواى پاسپۆرته‌که‌یان کردووم و بۆمان ناردوون، ئێستا مه‌منوون ده‌بم پاسپۆرته‌که‌م بۆ بهێننه‌وه و نه‌فه‌وتێ".
ده‌رباره‌ى لایه‌نى که‌مته‌رخه‌م له به‌شدارى نه‌کردنى ئازاد تۆفیق سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به به‌رپرسیار ده‌زانێت و ده‌ڵێت: "هیوادارم سه‌رۆک کۆمار له‌و پرسه بکۆڵێته‌وه و ڕه‌خنه‌م له سه‌رۆک وه‌زیران هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌بجه پارێزگا نییه پارێزگارى بۆ چییه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment