کوردپرێس:
ڕۆژی سێشه‌ممه 17ی ئه‌یلوولی 2019 ئه‌ندامێکی گرووپی سه‌وزه‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا بڕیاری "دامه‌زراندنی گرووپی دۆستایه‌تیی کورد"یان ڕاگه‌یاند.
له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌دا که له ژێر ناونیشانی (مافه سیاسییه‌کان له تورکیا، له‌سه‌رکار لابردنی سه‌رۆک شاره‌وانییه کورده‌کان و ڕۆلی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا)دا ساز کرا، سه‌زایی ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌یش ئاماده‌ی بوو و سه‌وزه‌کان و سۆسیال دیموکراته‌کانیش به‌شدار بوون.
لهلایێکیترهوه په‌رله‌مانتارێکی به‌شه یۆنانییه‌که‌ی قوبرس که له کۆنگره‌که‌دا به‌شدار بوو پێشنیاری کرد سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش کاندید بکرێ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ساخارۆڤ و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی چه‌په‌کانیش جه‌ختی کرده‌وه که "ده‌میرتاش شایانی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ساخارۆڤه" و پشتیوانی له پێشنیاره‌که ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی دۆیچه‌ڤێله‌ی ئه‌ڵمانی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment