کوردپرێس:
ئێوارەی رۆژی سێ شەممە 17ی ئەیلوولی 2019 بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ڤێرماڤالی مۆرالی دەهاران وەزیری دەوڵەتی هندستان بۆ كاروباری دەرەوە و پەرلەمان رێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر پەیكەری مەهاتما گاندی، لە پاركی شەهید سامی عەبدوڕەحمان، لە هەولێر بەڕێوە چوو.
رێوڕەسمەكە كە بۆ یادی 150 ساڵەی لەدایكبوونی گاندی بوو، ژمارەیێكی زۆر لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و دیپلۆمات و نوێنەرانی هندستان و وڵاتانی بیانی تێیدا ئامادە بوون.
Your Comment