به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حایری ده‌میر هه‌واڵنێر و حه‌سه‌ن قلیچ سیاسه‌توانێکی کوردی تورکیا چه‌ندین بابه‌تیان له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی ده‌ستگیرکردنی نوێنه‌رانی پارتی دیموکراتی گه‌لان کۆ کردۆته‌وه و له‌وباره‌وه کتێبێکیان به ناوی "شتێک نه‌گۆڕیوه/ نوێنه‌رانی کورد له په‌رله‌مان تا زیندان" نووسیوه که ڕۆژی 20ی ئه‌یلوولی 2019 کتێبه‌که له‌لایه‌ن بڵاڤگه‌ی دیپ نۆته‌وه ده‌خرێته به‌ر دیدی خوێنه‌رانه‌وه.
پێشه‌کی کتێبه‌که به ڕاپۆرتێکی که‌تی پری ڕاپۆرتده‌ری یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی تورکیاوه ده‌ست پێده‌کات و به وته‌ی دواییی موراد سوینچ کۆتایی پێدێت و باس له پڕۆسه‌ی 4ی نۆڤێمبێری 2019 و ورده‌کاریی ده‌ستگیر و زیندانی کردنی نوێنه‌رانی کوردی په‌رله‌مانی تورکیا ده‌کات.
له کتێبه‌که‌دا ورده‌کاریی زیندانی‌کردنی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، فیگن یۆکسکداغ، عه‌بدوڵڵا زه‌یدان، سه‌لما ئیرماک، چاغلار ده‌میرل، گوڵسه‌ر یێڵدرم، بۆرجۆ چه‌لیک ئۆزکان، فه‌رهاد ئینجۆ، سری سوره‌یا ئۆنده‌ر و ئێدریس باڵۆکه‌ن خراوه‌ته‌ڕوو و باس له پڕۆسه‌ی پێش ده‌ستگیرکردنی نوێنه‌ران و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی یاسایی‌یان له په‌رله‌مانی تورکیا کراوه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment