بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن بەرپرسانی سەربازیی ئەمەریکا لە ناوچەی گرێ سپی لە نزیکیی سنوورەکانی تورکیا لەگەڵ ئەنجومەنی سەربازیی گرێ سپی کۆ بوونەوتەوە کە لەو دیدارەدا چەندین فەرماندە لە هێزەکانی هاوپەیمانان و فەرماندەکانی ئەرتەشی ئەمەریکا ئامادە بوون.
پاش ئەو دیدارە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند:
بەرەو پێشچوون هەیە لەهەنگاوە سەرەتاییەكانی دروست كردنی ناوچەی ئارام و لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكرات لە هەوڵدان بۆ چۆڵ كردنی ئەو سەنگەرانەی دەكەونە چوارچێوەی ناوچەی ئارام.
هاوپەیمانییەکە ڕوونیشی كردەوە لەگەڵ توركیا چوار گەڕانی هاوبەشیان ئەنجام داوە و بەردەوامیش دەبن لە هەماهەنگییەكیان لەبارەی دروست كردنی ناوچەی ئارام و چۆڵ كردنی ئەو سەنگەرانەی بوونەتە هۆی نیگەرانی توركیا.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment