نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ شاندێکى په‌رله‌مانى لوبنان ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شاندێکی په‌رله‌مانی لوبنان کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ دیداره‌که‌دا دوو لایه‌ن ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان کرده‌وه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 16ی 9ی 2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ته‌یموور جونبڵات سه‌رۆکى فراکسیۆنى دیدارى دیموکراتى له‌ په‌رله‌مانى لوبنان و شاندێکى یاوه‌ری کۆ بوویه‌وه‌.

له‌ دیداره‌که‌دا که‌ له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام درا دۆخ و پرۆسه‌ى سیاسى له‌ لوبنان، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر- به‌غدا و مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر له‌ وڵاتانى ناوچه‌که‌ و گرنگیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بیرى تیرۆر و توندڕه‌وییان تاوتوێ کران.

هه‌روه‌ها هه‌ردوولا کار و پرۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنه‌رانى لوبنانى و دۆخى ڕه‌وه‌ندى لوبنانییان له‌ هه‌رێمى کوردستان خسته‌ به‌ر باس و جه‌ختیان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوندییه‌کان هه‌رێمى کوردستان و لوبنان کرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86376

Your Comment

You are replying to: .
captcha