بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کوردەکانی سووریا لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەتایبەت پاش هێرشی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی ژێر کونترۆڵیان لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، هەوڵی ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشقیان دەستپێکرد و داوایان لە ڕووسیا کرد پەیامی کوردەکان بۆ بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا بگوازێتەوە.
هەڵبەت کوردەکان لە ئەنجامی دانووستانەکان ڕازی نەبوون و هەندێک جار ڕووسیایان بە خەتابار ناساندووە. ژمارەیێک لە بەرپرسانی کوردی سووریا لەمدواییەدا دانوستانەکانی خۆیانیان لەگەڵ حکوومەتی سووریا بێ ئەنجام وەسف کردووە.
ئسکات لوکاس مامۆستای زانکۆی بیرمنگام لەبواری پێوەندییە نێونەتەوەییەکان لە یادداشتێکدا کە گۆڤاری EU Review بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت: دانووستانی نێوان کورد و دیمەشق ئەنجامی نابێت.
ناوبراو بەڵگە بۆ ڕای خۆی دێنێتەوە و ئاماژە بە حکوومەتی سووریا دەکات کە تا ئێستا ئاوڕی لە داوای کوردەکان نەداوەتەوە و بە هیچ شێوەیێک دامەزراندنی ناوچەی خۆبەڕێوەبەری کوردیی لە باکووری سووریا قبووڵ ناکات.
دوکتۆر لوکاس ئاماژە بە بەیاننامەی ئەم دواییەی حکوومەتی سووریا دەکات کە کوردەکانی سووریای بە تێکدانی وڵات و هاوکاری لەگەڵ ئەمەریکا تۆمەتبار کردووە و دەڵێت: ئەم هەڵویستەی حکوومەتی سووریا نیشان دەدات دانووستانی کورد و دیمەشق بێ ئەنجام دەبێت.
کوردەکانی سووریا کە لە ساڵی 2014وە هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانی دژە داعش دەکەن و داعشیان لەناوچەکانی ژێر کونترۆڵی خۆیان دەرکردووە ئێستا نزیک لە یەک لەسەر چورای خاکی سووریایان لەژێر دەستە و داوای دامەزراندنی سیتمی فیدراڵی لەو وڵاتە دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment